گرفتی پارتی و یەکێتی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ليست هناك تعليقات

 


سڵێمان عبدلڵە یونس
-
کێشەی یەکێتی لە حوکمڕانی ئەوەیە، کە بەشێوەیەکی کردەیی ھیچ کام لە 3 سەرۆکایەتیەکانی ھەرێمی بەدەستەوە نیە، ڕەنگە بوترێت ئەی ئەوەنیە سەرۆکی پەرلەمانی ھەیە؟

ڕاستە سەرۆکی پەرلەمان یەکێتییە و گەنج و یاساناسێکی ئەکادیمیشە، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە سەرۆکی پەرلەمان، دەسەڵاتەکانی بەیاسا و بەگوێرەی پەیڕەو دابەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، ئەمە بەجۆرێکە دەسەڵاتی جێگرەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، گەیشتوەتە بنمیچێک ،کەزۆر لە بنمیچی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان بەرزترە.

لەڕاستیدا، جارێک لاسەنگی دەسەڵات لەھەرێمدا بەوە تێکچوە، کە پارتی سەرۆکایەتی ھەردو ستونە باڵاکەی بەڕێوەبردنی ھەرێم دەکات، جارێکیش بەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان، پێش ئەوەی ببێتە بەرکەوتەی یەکێتی، لەڕیشەوە گۆڕدراوە بۆ دەسەڵاتی سەرۆکایەتی.

لێرەدا 2 ڕێگەچارە ھەیە:- رێگەچارەی یەکەم، ئەوەیە یەکێک لەسەرۆکایەتی جومگە بڵندەکانی بەڕێوەبردن بدرێت بەیەکێتی، کە ڕەنگە باشترین بژاردە، پێدانی سەرۆکایەتی حکومەت بێت، بەمەش لەلایەک باڵانسی ھاوبەشێتی یەکێتی لەحوکمڕانیدا ڕاستدەبێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە، کێشەی نێوان ھاوسەرۆکایەتی یەکێتی و سەرۆکایەتی حکومەت، بە کۆتا دێت، کە خۆی لەخۆیدا لە ئێستادا قەیرانێکی بێ چارەیە، بەتایبەت کە پارتی و لەو ناو پارتیشدا، ستونی حوکمڕانی ئەو حزبە، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، نایەوێت دان بنێت بەواقعی نوێی دوای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی.

ھەرچی ڕێگەچارەی دوەمە، ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆی، گێڕانەوەی دەسەڵاتە دابەشکراوەکانی دامەزراوەی یاسادانانە لەجێگرەکانەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بۆئەوەی لەم خولەدا یەکێتی بتوانێت دەسەڵاتەکانی ئەم دامەزراوەیە بۆ چاودێریکردن و لێپرسینەوەی حکومەت بەکاربھێنێت، وەک ئەوەی لەئێستادا لێی چاوەڕێ دەکرێت و بۆی ناکرێت. 

بۆئەوەی ئەم تەنگژەیەش لەبنەڕەتەوە چارە بکرێت، باشترە لە ھەڵبژاردنی داھاتودا پشکی کەمینەکان واڕێکبخرێتەوە، کە پارتی نەتوانێت گۆڕینی باڵانس لەسۆنگەی بەرجەستەکردنی زۆرینەکی بەیاسایی دزراو بنیاتبنێتەوە، وەک ئەوەی لەم خولەدا بونی ھەیە و تاکڕەوی لەبڕیاڕ و بەڕێوەبردندا بۆ پارتی خستۆتە ناو چوارچێوەیەک و بەناوی ئەنجامی ھەڵبژاردن و ئاکامی دیموکراسییەوە ڕەونەقی ڕەوایەتیەکی ناڕەوای پێ بەخشیوە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif