ئه‌ورووپا "سزایه‌كی توند" به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت

ليست هناك تعليقات



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020) به‌ "سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی راگه‌یاند، به‌م دواییانه‌، ‌به‌هۆی "ره‌فتاره‌ نه‌شیاوه‌كانی" توركیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ یۆنان و قوبرس، به‌مه‌به‌ستی سزادانی توركیا، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌ده‌ن.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌، روونیكرده‌وه‌، یه‌كێتی ئه‌ورووپا كار له‌سه‌ر داڕشتنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات، تا "سزایه‌كی توند" به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.

پێش ئه‌وه‌ی سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، یه‌كێتی ئه‌ورووپا چه‌ندینجار داوای له‌تووركیا كردبوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بژارده‌ی دانوستان قبووڵ بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌به‌ر وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، سه‌رۆكی توركیا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، گه‌یشتوه‌ته‌ رێگایه‌كی داخراو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كرده‌وه‌كانی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه‌.

دوایین كرده‌وه‌ی توركیا، رێگریكردنی بوو له‌ پشكنینی به‌رلین.

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ئێستا، وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسی "فرانك ریسته‌ر" گوتی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی دیسه‌مبه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ورووپی، به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی توركیا، له‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی ناگۆڕنی قه‌ره‌باغی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق