یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە بایدن دەکات و هیوادارە گواستنەوەی دەسەڵات "بێ کۆسپ" بێت

ليست هناك تعليقات



یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەوان هیواخوازن لە ماوەی سەرکردایەتیی جۆ بایدندا، پەیوەدنی باشترییان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت و هەروەها هیواداریشن کە گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی لە ترەمپەوە بۆ بایدن "بێ کۆسپ" بێت.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن و کامالا هاریس کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەکو سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سەرکەوتنەکەیان بە مێژوویی ناوبرد.

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز بوون و هیوادەخوازن لە سەردەمی بایدندا باشتر بن.

وێڕای ئەوەی ئەمریکا و ئەوروپا هاوپەیمانی لەمێژینەن، لەماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا لەسەر پرسەکانی بازرگانی، ئاساییش و گۆڕانی کەشوهەوا ناکۆکی کەوتە نێوانیان. بۆرێل دەڵێت "دڵنیابن، ئێمە ئامادەین زوو بکەوینە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێ"ی ئەمریکا.

چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا یەکێتیی ئەوروپا، جۆ بایدن بانگێشت بکات بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆنفرانسەوە دانوستاندن لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان بکەن.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەردەوامە لە ئامادەکردنی ئیدارەکەی. بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاش دەڵێت: دەبێت چاوەڕێ بکەین تاوەکو 20ـی کانوونی دووەم ئەو کاتەی کە بایدن بە فەرمی وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت و دەشڵێت "پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات دوور و درێژ دەبێت."

ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی لەخۆی ناڕازیکرد کە زۆربەیان ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆن کە ئەمریکا خۆی سەرکردایەتیی دەکات.

ترەمپ پێناسی گومرکیی لەسەر هەناردە ئەوروپییەکان زیادکرد و وڵاتەکەی لە هەردوو رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و کەشوهەوای پاریس کشاندەوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif