پەكەكە: پێویستە هیچ كەسێك هێزمان تاقینەكاتەوە

ليست هناك تعليقات


 
كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، پەیوەندیی ئابوری، سیاسی و سەربازیی پارتی بە دیكتاتۆریی ئاكەپە و مەهەپەوە، بۆ گەلی كورد كێشەیە، داواشدەكات هیچ كەس و لایەنێك هێزی پەكەكە تاقینەكاتەوە.لە راگەیەندراوەكەی پارتی كرێكارانی كوردستاندا هاتووە، " دیكتاتۆری ئاكەپە و مەهەپە تەنها بە قڕكردنی كوردستان ڕازی نییە و پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و سەربازیەكەی لەگەڵ پارتیدا بۆ گەلی كورد و هەموو كەسێك كێشە و زیانە، ئەم پەیوەندیە ڕووی قڕكەر و داگیركەری دەوڵەتی تورك دەشارێتەوە:.

پەكەكە راشیگەیاندوە، "پارتەكەمان بانگەوازیی لە پارتی كردووە، كە پێویستە ئەم پەیوەندیەیان بپچڕێنن و لەسەر بناغەی هەبوونی نەتەوەیی و دیموكراتیی كورد، پەیوەندییەكان هەموار بكرێنەوە، بەڵام پارتی بە شێوەیەكی نەرێنی لەبەرانبەر بانگەوازەكانمان جوڵایەوە و بەردەوامی بە هاوكاریەكانی لەگەڵ سوپای تورك دا، دوای خواكورك و هەفتانین، لە گارە دەستی بە جموجوڵی سەربازی كرد، ئەم دۆخەش بووەتە هەوڵێكی تێكدەرانە، كە خزمەتی دوژمنانی كورد دەكات".

كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە دوپاتیدەكاتەوە، "پێویستە هیچ كەسێك هێزەكانی پەكەكە تاقینەكاتەوە و حسابی ئەوە نەكات، كە پەكەكە لاواز بووە، پەكەكە گرنگی بە خۆشەویستی و ڕێزگرتن دەدات، بەڵام پێویستە بزانرێت، كە بە ئەندازەی ئەو ڕێزگرتنەی كە لایەنەكانی بەرانبەر لێی دەگرن، ڕێز لەوان دەگرێت".

پەكەكە سوورە لەسەر ئەوەی "جیاوازیی دەسەڵاتی فاشیستی ئاكەپە و مەهەپە لە داعش و ئەلقاعدە نییە، هاوپەیمانیی ئاكەپە و مەهەپە دەیەوێت لە ئیدلب تا دێرك، لە شەنگال تا هەفتانین و خواكورك، لە هەموو جێگایەك، هەرێمی چەتەكان دروست بكات و لە لایەك كورد قڕ بكەن و لە لایەكی دیكەوە تیرۆر بۆ ئەوروپا و دەڤەرەكانی تر بنێرن"، بۆیە داوای بەرەنگاربونەوەی ئەو سیاسەتە دەكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif