دانوستاندنەکانی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە دانوستاندنەکانیان لەسەر رێککەوتنی بازرگانیی ئازاد دەستپێدەکەنەوە.

بڕیارە وتووێژەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا تاوەکو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام بن، وەک هەوڵێک بۆ خۆدوورگرتن لە جیابوونەوە بەبێ رێککەوتن، کە زیانی گەورەی ئابووری لە هەردوولا دەدات.

دانوستاندنەکانی ئەمجارە، دوایین دانوستاندنە لە نێوان دوولایەندا هەردوولا بەڵێنیانداوە بۆ رازیکردنی لایەنی بەرابەر نەرمی بنێوێنن. ئەگەر دوولایەن نەتوانن رێکبکەون ئەوا کاروباری بازرگانیی نێوانیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە کە ساڵانە قەبارەکەی 900 ملیۆن دۆلارە.

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا مانگی رابردوو رایگەیاند، کە لە روانگەی ئەوەوە دانوستاندنەکان کۆتایی پێهاتووە، چونکە ئەوروپییەکان نایانەوێت سازش بکەن.

دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا کە بە (برێکزت) ناسراوە، دوای راپرسییەکی بەریتانییەکان هات، کە لە رۆژی 23-1-2020 کرا و 51.9%ی بەشداربووانی راپرسییەکە دەنگیان بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا دا.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif