حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک) لە ڕۆژی شەهیدانی یەكیەتیدا دەنوسێت: گەر بەخشینی خوێنی ئەوان نەبوایە ئێستا ئەم رۆژە و ئەم ئازادیە و ئەم پۆست و پلەو خۆشگوزەرانی یەی ئەوانیش بەدینەدەھات
لە كۆتایی بابەتەكەیدا حاكم قادر پێشنیارێك دەكات بۆ هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و دەنوسێت:رۆژێک بۆ یادی سەرجەم شەھیدانی بزوتنەوەی رزگاری گەلی کوردستان دیاریبکرێت
دەقی نوسینەكەی حاكم قادر
بۆ گیانفیداکارانی یەکێتی لە رۆژی ١١/٢١دا ...
شەھیدانی یەکێتی سومبولی ئازایەتی و قارەمانیەتی گەلەکەمانن .
بەبەختکردنی گیانیان , رۆحی بەرگری و مەدالیای کوردایەتی یان بە نیشتیمانەکەیان بەخشی .
ئەوان بۆ ئازادی و رزگاری و سەرفرازی و فەراھەمکردنی خۆشگوزەرانی , ئاسودەی بۆ دنیایەکی نوێی پڕ لە ئومیدو دیموکراسی ڕووەو شارستانی یەت رۆحیان کردە قوربانی ,ھەر لەو روانگەیەوەو لەم رۆژە پڕ شکۆیەدا لە رۆژی شەھیدانی یەکێتیدا , بەبیر ھەموو ئەوانەی دێنینەوە کە ئەمڕۆ لە دەرئەنجامی رەنج و فیداکاری و بەدیھاتنی دەستکەوتەکانی شەھیداندا بە رووبارێک خوێن ھاتۆتەدی , سەرکردەو بەرپرس و حکومڕانن , پێویستە لەو راستی یە بگەن گەر بەخشینی خوێنی ئەوان نەبوایە ئێستا ئەم رۆژە و ئەم ئازادیە و ئەم پۆست و پلەو خۆشگوزەرانی یەی ئەوانیش بەدینەدەھات , ھەر بۆیە دەبێ ھەمیشە ئەو راستی یە لەبەرچاو بگرن کە پێویستە کەسوکاری ڕووسوری شەھیدان لە کۆمەڵگادا ھەردەم پێشەنگبن , باری داراییان لە ئێستایان زۆر باشتر بکرێت و رێکخراوتربن , تا بتوانین لە داھاتوو بە حورمەتەوە لە بەردەم گلکۆی پیرۆزیاندا دەست بەسنگەوە بگرین , ھاوتەریب لەگەڵ خەڵکی بەش مەینەتی ھەرێمەکەماندا بە گشتی ژیانێکی شایستە کە لە ئاست قوربانی یەکەم وێنەکەیاندا بگونجێت دەستە بەر بکەین .
بەرزو پیرۆزبێت یادی رۆژی شەھیدانی یەکێتی
درود بۆ رۆحی بەرزە فڕی سەرجەم شەھیدانی گەلی کودستان
پێشنیارم بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی یەکەی ھەرێمی کوردستان رۆژێک بۆ یادی سەرجەم شەھیدانی بزوتنەوەی رزگاری گەلی کوردستان دیاریبکرێت
حاکم قادر حەمەجان
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک)
٢٠٢٠/١١/٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق