سلێمانی و شار

ليست هناك تعليقات



 د. ئاڤێستا كمال
-
نشینگەی خەڵکانێک بۆ ئەوەی ببێتە شار دەبێت هەڵگری چەمکی شار بێت نەک تەنها فۆرمی شاری هەبێت بۆ نموونە شار ئەبێت هەڵگری ئەتەکێتی باڵا بێت جۆرەها چین و توێژی هەبن ، کاری جدی و هونەری تێدابن پڕبێت لە تێفکرین و تێڕوانین ،شار ئەبێت ڕێگا خۆشبکات تاک تێدا خودی خۆی بێت و جۆرایەتی بەرهەبهێنێت شار دەبێت پرسیاری ئەخلاقی درووستبکات و شەرمێکی ئەخلاقیانەش بدات بە تاکەکانی بۆی لە هەڵوێستێکدا نەبینرێن ،کە شاریانە نەبێت ، خوێندنەوە و گفتوگۆی ئەقڵی پنتی ناسینی شارە و دەبێت کوچە و شەقامەکانی پڕبن لە وتووێژ و داچڵەکینی ئەقڵی . ڕەنگە سلێمانی لەسەرەتاکانییەوە ویستی بوون بە شاری تێدابووبێت ، بەڵام ئێستا (ناڵێم هەمووی ) ،بەڵام هونەر تێیدا تەنها نمایشێکە بۆ دەرکەوتن و ڕووکەشی خۆنواندنە ، زانست بەجێماوی سەر ڕەفەکانە (ئەویش ئەگەر تاقەت مابێت بۆ نووسین و لێکۆڵینەوە و نەپڕوکابن لە دەستهاڕی چاولێکەری و توتیبوون).

بیرمە هەرزەکار بووم دەستم دابوە شیعر وکورتە چیرۆک نووسین ، هەندێک لە نووسینەکانم بۆباوکی ڕەوانشادم دەخوێندەوە ، ئەویش زۆرباش گوێی بۆدەگرتم ڕۆژێک بانگی کردم وتی کچم (میللەتێک نەگبەت بێت شاعیری زۆردەبیت و تەنها دەیلاوێننەوە بۆ ئەوەی میللەت بین و شاریش درووستبێت پێویستمان بە زانا و لێکۆڵەرە ) ئەم قسەیەی باوکم زۆر کاری تێکردم ئەو پێنوسەی لەو بوارەدا دامنا هەڵمنەگرتەوە و ڕوومکردە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە ، بەڵام ئەوەی جێی داخە لە شاردا نە لێکۆڵینەوەکان خوێندرانەوە نە کاریان پێکرا بۆ درووستکردنی شارێکی باشتر بۆ ژیان .

سەختە خۆشەویسترینت ببینیت شکست دێنێت بەڵام سلێمانییەکەم پڕ بەدڵ داوای لێبووردنت لێدەکەم تۆ لە شارێتی خرایت و نەمانتوانی بتکەینە بەشێک لە نیشتمان.

ئەمەش یەکێکە لەو تێکستانەی لە سەرەتای نەوەدەکاندا نووسیومە بە ناوی(یەک ڕۆژ تەمەن)




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif