بایرن میونشن پێشەنگی بوندێسلیگای بەدەستهێنا

ليست هناك تعليقات



یانەی بایرن میونشن پێشەنگی بوندێسلیگای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا 2 - 1 لە یانەی کۆڵن بباتەوە.
یاری بایرن میونشن و کۆڵن بە تەوقەکردنی راهێنەرەکانیان دەستیپێکرد و ناوبژیوانیش هەر زوو لێدانێکی سزای بۆ باڤارییەکان هەژمارکرد، کە لە خولەکی 13 تۆماس مۆلەر سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بایرن بەدەستهێنا.

تیپی خاوەن یاریگە چەندینجار هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا باڤارییەکان لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا تۆپەکەیان گەیاندە بەر قاچی سێرج نابری، ئەویش بەشێوەیەکی هونەری زۆر جوان خستییە نێو تۆڕی کۆڵن و گۆڵی دووەمی بۆ یانەی باڤاری بەدەستهێنا.

لە نیوەی دووەمدا کۆڵن باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 83 دۆمینیک دراکسلار گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لایمەن کردییە ئۆفساید، بەڵام ڤار گوتی گۆڵە و یارییەکە بە ئەنجامی 2 -1 بۆ بایرن میونشن کۆتاییهات و یانەکە گەیشتە پێشەنگ، بەهۆی ئەوەی کە لایپزیک بە لە دەرەوەوی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە بۆرووسیا میونشنگلادباخ دۆڕا.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif