کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو
(زامنکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بە چاودێری نێودەوڵەتی)
لە پێناو پاک و بێگەردی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١١/١٦ لە کۆشکی بەغداد کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و خاتوو جەنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەی وردەکاری گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و دڵنیابوون لە بەرێوەچوونی پرۆسهکه بهرێکوپێکی لە لایەن کۆمسیۆن و لایەنە پهیوهندیدارهکانی دیکەی جێبەجێکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئەو ئاستهنگانهی که دێنهڕێی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەگرنگی زیادکردنی رێژەی تۆماری بایۆمەتری و دانانی پێودانگێک کە یارمەتیدەر بێت لە پرۆسەی تۆمارکردن بە مەبەستی پشتبەستنی تەواو بە کارتی بایۆمەتری تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش بە گوێرەی یاسا بۆ زامنکردنی دەنگدانی ئاوارە و ئەوانهی لەدەرەوەی وڵاتن.
هەر لە کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لە پێویستی واژۆکردنی رێککەوتننامەیەک لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییه بەناوبانگهکان بۆ پشکنین و چاودێری بەرنامەکانی هەڵبژاردن بە راوێژ لەگەڵ تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها تهئکید لە گرنگی هەماهەنگی و پشتیوانیکردن لە تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان کرایهوه لەگەڵ کۆمسیۆن و زامنکردنی چاودێری کارا تا زامنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکات بە گوێرەی پێودانگە نێودەوڵەتییەکان، و بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی راگەیاندنی نیشتیمانیش کە یارمەتیدەر بێت بۆ گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و پابەندبوونیان بە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق