پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات



پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و تێپەڕاندنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیاردراوە رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان سازبکرێت و ئامانجی دانیشتنەکە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە دوای تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی پەیوەندیدار و ئەندامانی ئەو شاندانەی پێشتر بۆ رێککەوتن لەگەڵ عێراق چوونەتە بەغدا بەشداردەبن.

هاوکات لە بانگهێشتنامەی د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا بۆ پەرلەمانتاران هاتووە، "گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتی پەسندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان" دەکرێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق