شنۆ عوسمان
-
- ساڵ بەساڵ بەرگرى لەژن ،بەرگرى لەئازادى، هاواركردن بۆپێدانى یەكسانى دەبێتە شەرمێكى گەورە، ئەترسین باسی مافی خۆمان بكەین،لەبەرئەوەى ئەو لەشكرە ئامادەكراوەى بەفكرى داخراو پەروەردە كراون، پڕن لەهەموو رقێك وخاڵین لە رێزگرتن، پەلامارمان دەدەن.بۆیە ساڵانە بەرگریمان لەژن
كەمتروشەرمنانەتردەبێت.
- ئەوەى توندوتیژیى زیادكرد بەرامبەرژنان ، ئەوەى وایكرد ژن بەترسەوە هەنگاوبنێت، ئەوپاڵپشتیە سیاسیەبوو كەبۆ بەدەستهێنانى دەنگ، حزبە نائیسلامیەكان لەبەشێكى زۆرى مەلایانى ئاینى و بانگخوازەكان كردیان،ئەوان بەكەیفی خۆیان سۆشیال میدیایان تەنیوەلەرق بەرامبەربەژن. یەكێتى وپارتى وگۆرانیش بۆنەرەنجاندنى دڵیان هیچ كێشەیەكیان نییە چی دەڵێن بەرامبەربەژن.
- ناشكرێت هەموان باجى چەند ژنێك بدەین كەراستیان نەكرد لەگەڵ كۆمەڵگا .یان چەندرێكخراوێك كەمەلەفی ژنیان بەشێوەیەكى ناشرین بەنادروست بەكارهێنا، بەڵێ هەندێك رێكخراوى ژنان كەمتەرخەمبوون ، بەڵێ هەندێ چالاكوانى ژنان ڕوخسارى ناشرینى ژنان بون،بەڵام نابێت لەماڵى وێرانى ئەو رێكخراوانەی ژنان وئافەرەتانەوە تەماشاى كێشەى ژنان بكەین.
- دەبێت باوەڕبەوە بھێنین مەسەلەی ژن لەقەیرانى گەورەدایە، ئازادی گوتن و ئازادى تەعبیركردن بەناوى عورف وبەناوى دیینەوە ڕۆژ بەڕۆژكەمترو بچوكتردەبنەوە .بۆئەوەى كۆمەڵگاى كوردى بەجوانى بناسین لەئێستادا با تەماشاى دۆخى ژن بكەین كە چۆن بەترسەوە مامەڵەدەكەن.
- ئێمە پێویستمان بە شۆرشێكى پەروەردەیی هەیە، كەمەلای گەورەومحمد عەبدەوشێخ محمدى خاڵ وعەلادین سوجادى بێنێتەوەناو گفتوگۆكان نەك هەموودونیا لەچاوى ئیبن تەیمیەو هاوفكرەكانى ببینین، وەك بیریارى گەورەى عەرەب هاشم ساڵح دەڵێت: کاتێتی بە ئیبن تەیمیە بڵین خوات لەگەڵ،خۆمان لەقورئانى پیرۆز تێدەگەین.
- كاتێتى نەترسین ،بەڵى شەپۆلی سۆشیال میدیا دژمانە بەڵام، تاسەرئەم كۆمەڵگایە لەزەلكاودانابێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق