گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

ليست هناك تعليقات


وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگەیێندرا، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

حوسێن جەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراقییە رایگەیاند، دوای ماوەیەک وەستان بەهۆی رێکارەکانی پەتای کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە 15ی کانوونی یەکەمی 2020 دەستپێدەکەنەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراقییە روونیکردەوە، وەکو هەنگاوی یەکەم گەشتە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بەرەو هەریەکە لە بەرلین، دۆسلدۆرف، فرانکفۆرت، لەندەن و کۆپنهاگن دەبن، دەشڵێت "بە دڵنیاییەوە ئەو گەشتانە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

حوسێن جەلیل گوتیشی، لە گفتوگۆ و پەیوەندیدان لەگەڵ چەندین وڵات و فڕۆکەخانەی دیکە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی دیکە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، رێنمایی دراوەتە سەرجەم ئۆفیسە سەرەکییەکان و بریکارەکانیان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق پێشوازی لە هاووڵاتییان بکەن بۆ دڵنیابوون لە پاسپۆرتەکانیان بۆ گەشتە ئاسمانییەکانیان، لەگەڵ کاراکردنی رێگەی شوێنگرتنی پێشوەخت و خستنەڕووی ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif