مووچەی دوو مانگی به‌شێك له‌ مامۆستا و فەرمانبەران خەرج دەكرێت

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێم، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا، مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا بۆ پارێزگاكانی ھەرێم خەرج بكات.

له‌ نووسراوێكی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، رازین بە خەرجكردنی بڕی ٧٤٨ملیۆن و٩٢٠ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا بۆ ھەر سێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، كە پارەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان خۆیان بە شێوەی نەقدی خەرج دەكرێت.

هه‌ر به‌گوێرەی نووسراوەكە، لە ھەولێر ٥١٣مامۆستا و لە سلێمانی ١٩٦مامۆستا و لە دھۆك ٤٥٧مامۆستا ھەن، كە كۆی گشتیی ھەزار و ١٦٦مامۆستایە و ھەر سێ پارێزگاش ١٣٧فەرمانبەریان لە قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریادا ھەیە.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، مووچەی ھەر مانگێك بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا، ٣٨٣ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif