چەند رێنماییەکی گرنگی ژیان بۆ پێش تەمەنی 20 ساڵی

ليست هناك تعليقات


 
تەمەنی خوار 20 ساڵی، هەستیارترین قۆناغە، تیایدا ئەو کەسە بە چەندین گۆرانکاری جەستەیی و دەرونیدا تێپەڕدەبێت، بیرکردنەوەی دەگۆڕێت، ئەزمونی نوێ تاقیدەکاتەوە و تێڕوانینی بۆ ژیان دەگۆڕێت، لە هەمان کاتدا بناغەیەک دروستدەکات کە دواتر تەواوی ژیانی لەسەر بەند دەبێت و گرنگە بزانێت چۆن ئەو بناغەیە بنیاددەنێت.


یەکەم: وابیر مەکەرەوە رۆمانسیەت هاوشێوەی فیلمەکانی هۆلیوودە، زیاتر "واقیعبین" بە.

دوەم: گوێ بەو کەسانە مەدە کە باس لە کارەکانیان دەکەن و پێتدەڵێت چ کارێک هەڵبژێریت، ئەو کارە هەڵبژێرە کە خۆت ئارەزوت لێیەتی و هەست دەکەیت سەرکەوتودەبیت تیایدا.

سێیەم: گرنگی بە ژمارەی ئەو کەسانە مەدە کە لە چواردەورت هەیە، گرنگی بەوە بدە کەسانی باش لە چواردەورت بهێڵیتەوە.

چوارەم: پەلە مەکە بۆئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی دروستبکەیت، هاوسەرگیری بکەیت و منداڵت هەبێت، %85ی ئەو کەسانەی لە تەمەنی پێش 20 ساڵی هاوسەرگیریان کردوە پەشیمان بونەتەوە تەنانەت ئەگەر جیانەبوبێتنەوە.

پێنجەم: دەکرێت ژیانێکی خۆش و پڕ چێژت هەبێت بێئەوەی پارەیەکی زۆر خەرج بکەیت، خۆشی بینین لە ژیان پەیوەندی نییە بەو پارانەی کە هەتە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif