بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیای ئۆرێکس بۆ 11700 بەرمیل بەرزبووەتەوە

ليست هناك تعليقات



کۆمپانیای ئۆریکس کە لە بلۆکی نەوتی هەولێر کاردەکات، راپۆرتی دارایی چارەکی سێیەمی ئەمساڵ و نۆ مانگی ئەمساڵی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتی دارایی کۆمپانیای ئۆرێکس، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە رۆژانە بۆ 11 هەزار و 700 بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا رۆژانە چوار هەزار بەرمیل نەوت بووە.

ئۆرێکس پێترۆڵیۆم رایگەیاندووە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا 699 هەزار بەرمیل نەوتی بە 26 دۆلار و 35 سەنت فرۆشتووە و لەو رێگەیەوە 22 ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە.

کۆمپانیای ئۆرێکس دەڵێت داهاتەکانی کۆمپانیاکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەرێژەی سەدا 38 دابەزیوەو هۆکارەکەشی دابەزینی نرخی نەوت بووە بەرێژەی سەدا 43 لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق