ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەیەكی بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ئەنجامداو راگهندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەو بریارەی حكومەت و وەزارەتی دارایی رەتدەكاتەوە كە لەبارەی راگرتنی مووچەی پێنج مانگی ئەم ساڵ.
دەقی راگهندراوهكهی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئەمڕۆ سێ شەممە 13/10/2020 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز ئەمینداری گشتی و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن كۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا.
سەرەتا ئەمینداری گشتی لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی خستە روو، لە كۆبونەوەكەدا وێرای تاوتوێكردنی كاروباری ناوخۆی حیزب ، ئەنجومەن هەڵوەستەی كرد لەسەر باری بژێوی هاوڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی كە بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت بەهۆی دواكەوتنی مووچە بۆ ماوەی دوو مانگ ، سەرەڕای ئەوەش حكومەت ڕایگەیاندووە كە مووچەی پێنج مانگی ئەم ساڵی 2020 ی بەیەكجاری ڕاگرتووە.
ئەنجومەنی جێبەجێكردن ئەو بڕیارەی حكومەت و وەزارەتی دارایی رەتدەكاتەوە و بە بڕیارێكی نایاسایی و زێدەڕۆیی بۆ سەر مافی فەرمانبەران هەژمار دەكات، هەروەها كۆبونەوە جەختی كردەوە كە پێویستە حكومەت بەزووترین كات كێشەی مووچە چارەسەر بكات و مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشی بكات.
ئەجنومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسالمی كوردستان
2020/10/13
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق