ئاسایشی گشتی: پەكەكە بەڕێوبەری ئاسایشی سەرزێڕی تیرۆر كردوە

ليست هناك تعليقات



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو".

ئاسایشی گشتی/ هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی غازی ساڵح بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو."

ئاسایشی گشتی/ هەولێر سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتەکەی دەکات و "بەتووندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاسایش داوا لە هاونیشتمانییان دەکات "لە ئاست ئەم کارە تیرۆریستییە، هەڵوێستیان هەبێت.".

دەروازەی سنووریی سەرزێڕێ لە سنووری نێوان تورکیا و باشووری کوردستانە. گەلیکێ ـش گوندێکی سنوورییە و سەر بە شارۆچکەی کانی ماسێیە. دانیشتووانەکەی بۆ پشوودان و سەردانیکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان دەچنەوە گوندەکە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی دەرەوازەی سنووریی سەرزێڕێ لە گۆڕستانی شاخکێ بەخاکسپێردرا.

غازی ساڵح لە ساڵی 1985 بووەتە پێشمەرگە و ساڵی 1988 ئاوارەی ئێران بووە. لەگەڵ براکانیدا لە شەڕی داعشدا بەشدار بوون.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif