ئەگەری دواخستنی كۆنگرەی بزووتنەوە بەهێزە

ليست هناك تعليقات


بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٧/١٠/٢٠٢٠ بزووتنەوەی ئیسلامی كۆبوونەوەی سەركردایەتی خۆی ئەنجام بدات و سەبارەت بە بەستن یان دواخستنی كۆنگرە دوا بڕیاری خۆی بدات

بەپێی زانیاریەكانی كوردپلات، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بزووتنەوەی ئیسلامیدا، ئەگەری دواخستنی كۆنگرەی ١٢ی بزووتنەوە بەهێزە

ئەوە لە كاتێكدایە ئەو حیزبە چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە بۆ كۆنگرە و بڕیاڕە ١/١١/٢٠٢٠ یەكەم ڕۆژی كۆنگرە دەستپێبكات، بەڵام پێدەچێت لەو وادەیەدا نەبەسترێت و ئەمڕۆ دوابڕیاری لەبارەوە بدرێت و دوابخرێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق