کۆمیسیۆنی ئەوروپا: بەقووڵی لەنێو شەپۆلی دووەمی کۆرۆناداین

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەڵێت، زۆر بە قووڵی کەوتوونەتە نێو شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا و ڤایرۆسەکە هەموو وڵاتانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.

ئۆرسولا ڤۆندەرلایین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا هۆشداری دایە ئەوروپییەکان، کە ئەم کریسمسە بەهۆی کۆرۆناوە جیاوازدەبێت و لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسن. دەڵێت "دۆخی پەتای کۆرۆنا زۆر جیدییە. دۆخەکە بەشێوەیەکە، هەموو وڵاتانی ئەوروپی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، زانیاری سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا پێمان دەڵێت ڤایرۆسەکە زۆر بەخێرایی لە ئەورووپا بڵاودەبێتەوە، ئێمە زۆر بە قووڵی لەنێو شەپۆلی دووەمین". 

لە ئەوروپا زیاتر لە 9 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا هەن، زیاتر لە 257 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وڵاتانی ئەوروپی یەک بەیەک سەرقاڵی سەپاندنەوەی قەدەخەی هاتووچۆی سەرتاسەرین، هەنگاوەکانیش بە فەرەنسا دەستیپێکردووە کە لە سبەی هەینییەوە تاوەکو کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر قەدەخەی هاتووچۆی سەرتاسەرییە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif