ئێران ئامادە نیە ڤیزا ئاسایی بکاتەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و عێراقیش

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هاتووچۆی هاونیشتمانییان لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ئاسایی بکرێتەوە، ئێران ئامادە نییە ڤیزا بە هاونیشتمانییان بدات بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران پێدانی ڤیزای بە گەشتیاری عێراقی بە هەرێمی کوردستانیشەوە سنووردار کردووە و تەنیا ڤیزا بە نەخۆش دەدات.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەوان پەیوەندییان بە کۆنسوڵخانەی ئێرانەوە کردووە و پێیان راگەیاندوون، کە ئەوە کاردانەوەی ئەو بڕیارانەی بەغدا و هەولێرە لە بەرامبەر ئێران، کە لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە هاتووچۆکردنیان سنووردارکردبوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ژمارە 52ی وەزارەتی ناوخۆ کە لە رۆژی 24-10-2020 دەرچووە، هاتووچۆی هاووڵاتیان و کەسانی بیانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران ئاسایی دەبێتەوە، بە مەرجێک سەنتەری پشکنین هەبێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

دوای کەمکردنەوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەردانی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئێران پێویستی بە رێپیدانی ئەلیکترۆنی وەزارەتی ناوخۆ هەبوو. بەڵام ئێستا هاتووچۆی هاونیشتمانییان بۆ دەرەوە ئاساییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق