بۆچی شەقامی عیراقی لە کورد توڕەن

ليست هناك تعليقات



سالار مەحمود

" ئەگەر شەڕی کورد لەبەغدا هەر پلەو پۆست و پارە بێت، حەتمەن ئەوانیش شەرم لە شەهیدو ئاڵاو پیرۆزیەکانمان ناکەن"

سەرباری ئەو غەدرەی لە خەڵکی کوردستان دەکرێت لەلایەن حکومەتی عیراقیەوە. هێزە سیاسیەکانی عیراق وا شەقامی خۆیان تاوداوە، کە کورد بارن بەسەر عیراق و خێرو بێری دەبەن. لایان وایە کورد لەهەناودا ئەجندای پەرتکردن و جێبەجێکردنی سیاسەتی غەیرە عیراقیان هەیە. ئەوەی روودەدات ئەو پەندە کوردیەی بەسەردا ساغ دەبێتەوە کە دەڵێ( دز ئازابوو ساحێب ماڵی گرت).

تەنیا دوو کیلۆمەتر لەولای سوتاندنی ئاڵای کوردستانەوە لەبەغدا هێشتا تەرم و ئێسکوپروسکی سەدان ئەنفالکراوی گەرمیان و ئێزیدی شەنگال لە (طب العدلی) بەغدان. سەدان گۆڕی بەکۆمەڵمان لەو جنوبەو لەژێر لمەوە هێشتا دەسوتێن.

رووداوی سوتاندنی بارەگای پارتی بەر لەهەر لایەک پێویستە پارتی هەڵوەستەی لەسەر بکات، پیاچونەوە بەسیاسەتی خۆی بکات. تێگەیشتنی نوێ دروست بکا

مامەڵەی دروست لەگەڵ هەموان و بەتایبەت حزبە هاوشانەکەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە بکات.

ئیدانەکردنی توندوتیژی پرەنسیپێکی مەدەنیە، بەڵام سوتاندنی ئاڵای کوردستان، تاوان و ناجوامێری و رەفتارێکی بەعسیانەیە.

کورد بەگشتی پێویستی بە موراجەعەی خۆی و گوتارێکی نوێی ئاراستەکراوە بۆ شەقامی عیراقی. 

ئەمە زەنگێکی بەئاگا هێنەرەوەیە بۆبوونی گاپێکی گەورە لە تێگەیاندنی شەقامی عیراقی و قوربانیەکانی کورد لەسەر دەستی رژێم و رەوتە شۆڤێنیەکانی عیراق.

گوتارێکی جیاواز لە ریتمی رابردوو پێویستە لەلایەن هەرێمەوە. پەرلەمان بکرێتە مەرجەعی بڕیار بۆ پرسە باڵاکان. کورد خۆی دەستبگرێ بەدەستورو یاساوەو ئەوانیش بەو ئاراستەیە کەمەنکێش بکات.

ئەوان هێشتا کفنی هەزاران شەهیدی پێشمەرگەی دژی داعش زەرد نەبووبو شەرمیان نەکردو پەلاماری کوردستانیان دا. 

بابەتەکە تەنیا ئەوە نیە هۆشیار زێباری قسەیەکی ناجۆری کردوە، ئەگەر واشبێ مام جەلال گوتەنی قسەبەقسە و نوسین بەنوسین جواب دەدرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دادگا هەیە بۆ سکاڵا نەک سوتاندنی ئاڵاو بارەگا.

ئەوان لە جەوهەردا بونی هەرێم و فیدراڵیەت بە پرۆژەیەکی نا عیراقی دەزانن.

ئەوان لە زۆرینەی چینە سیاسیەکەی کوردو ژیانیانەوە، دەڕواننە کۆمەڵی کوردەواریی.! کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە راستکردنەوەی ئەمەش دیدگای نوێ و کۆششی زۆری گەرەکە. 

سالار مەحمود


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif