چین سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ جه‌نگ ئاماده‌ ده‌كات

ليست هناك تعليقات



له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی، شی جین بینگ سه‌رۆكی چین داوای له‌ سوپا كرد هه‌موو بیركردنه‌وه‌ و وزه‌یه‌كیان له‌پێناو ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ته‌رخان بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی "شینخوا"ی چین بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان رۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ پشكنینی هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی سه‌ربه‌ سوپا له‌ شاری "چاوچو" ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا داوای له‌ سه‌ربازه‌كان كردوه‌ له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی و دڵسۆزیدابن.
شی جین بینگ ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگه‌كه‌ روننه‌كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ كێ ده‌بێت و كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گرژی تێكه‌وتوه‌ و به‌هۆی كۆرۆناشه‌وه‌ ململانێكه‌ زیاتر قوڵبۆته‌وه‌.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق