ئەو ویلایەتانەی چارەنووسی ترەمپ و بایدن یەکلا دەکەنەوە

ليست هناك تعليقات

سەرهەد شێخە

لەم بابەتەدا Swing state پێ دەناسێنین کە دەبنە خاڵی یەکلاکەرەوە لە نێوان ترەمپ و بایدندا

ئاشکرایە کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ کۆتاییھاتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە کێبڕکێیەکی توند لەنێوان کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ھەیە بەتایبەت لە نێوان ترەمپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان و بایدن کاندیدی پارتی دیموکراتەکان.

ئاخۆ کامەیان بۆ چوار ساڵی داھاتوو سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات؟

کە سەیری نەخشەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکەین ھەست بە جۆرێک دابەشبوون دەکەین لەنێوان ولایەتەکانی ئەمریکا کە لە چەند ھەڵبژاردنی رابردوو ویلایەت ھەیە بۆ زیاتر لە چەند خول دەنگی بۆ پارتێکی دیاریکراو بووە.

لەو نێوەندەدا چەند ویلایەتێک ھەیە کە بە Swing states ناودەبرێن خاڵی یەکلاکەرەوەن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەمریکا کە ئەو ویلایەتانە دەنگ بە ھەر کاندیدێک بدەن ئەو دەبێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا کە ھەر بە دوو خول جارێک دەنگ بەیەکێک لە کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەدەن لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٦دا دەنگی ئەم ویلایاتانە بوو ترەمپی کرد بە سەرۆکی ئەمریکا.

کە ژمارەی ئەو ویلایەتانە ھەشت ویلایەتە ھەریەک لە(Arizona, Florida, Michigan, Nevada, Ohio, Pennsylvania,Virginia, Wisconsin)ن کە بەکۆی ھەموویان(١٢٥) ئەندامیان لە ئەو دەستەیە ھەیە کە سەرۆک ھەڵدەبژێرن پێی دەڵێن (ئیلیکتۆڕاڵ کۆڵیج) کە ژمارەی دەستەکە لە (٥٣٨) ئەندام پێکدێت ھەر کاندیدێک بە بەدەستھێنانی متمانەی (٢٧٠) دەنگ براوە دەبێت و دەبێتە سەڕۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆیە ئێستا ترامپ و بایدن بەچڕی کار لەسەر دەنگی ئەم ویلایەتانە دەکەن کە داھاتووی ئەوان یەکلادەکەنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif