کچەکەم هیچ کاتێک خانووی نه‌بینیوه‌"

ليست هناك تعليقات



لە کامپێکی پڕ لە ئاوارە لە نزیک شاری حەسەکەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بێریڤان پێنج مانگ پێش ئێستا لە شاری سه‌رێ كانی لە دایک بووە، کە خێزانەکەی ساڵێک پێش ئێستا لە ئەنجامی هێرشێکی بەرفراوانی تورکیادا بۆ سەر ناوچەکە هەڵهاتوون.

دایکی بێریڤان، ئەدرە شێرمووخ-ی تەمەن 29 ساڵ، لە چادرەکەیانەوە لە کامپی واچۆ کانی، بە ئاژانسی هەواڵی (AFP)ی ڕاگەیاند، کە ئەو ماڵانە کورد و عەرەبی ناوچەی سه‌رێ كانین و ئاواره‌بوون، کە چەند مانگێک پێش ئێستا کچەکانیان لە کامپەکەدا لە دایک بوون، ئه‌وان تا ئێستا خانوویان نەبینیوه‌، بەڵکو له‌ چادرێکدا ژیاون.

بە سەرسامیەوە دەپرسێت ئایا ژیان بۆ منداڵێک کە لە چادردا لەدایک بووە و گەورە بووە چۆن دەبێت؟

خێزانی شارملۆخ یەکێکە لەو دەیان هەزارەی کە لە دوای هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن تورکیاو دەستە و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریا، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌، هێرشەکەش چەند هەفتەیەک دواتر بە نێوەندگیری ئەمریکا و ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیا کۆتایی هات، پاش ئەوەی تورکیا دەستی گرت بەسەر ڕووبەرێکی سه‌ر سنووردا كه‌ 120 کیلۆمەتر بوو لە نێوان سه‌رێ كانی له‌ باکوری شاری حەساکە و گرێ سپی لە باکوری ڕەققە.

هەرچەندە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە عەرەبانیە، بەڵام ئەوانی تر بەردەوام لەکەمپەکانی ئاوارەبوندا ئازار دەچێژن یان بەهۆی ئەوەی ماڵ و موڵکیان لەدەستداوە یان لەبەر چەند هۆکارێک كه‌ ترسی له‌ دڵدا دروستكردوون.

کوردانی ئاوارە لە ناوچەکە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا دزی و تاڵانیان له‌ ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ له‌سێداره‌داوه‌.

خێزانی بێسا سەرەڕای عەرەبوونی، نیگەرانن لەگەڕانەوەیان بۆ سه‌رێ كانی لەترسی تۆمەتبارکردنی مێردەکەی بەمامەڵەکردن لەگەڵ کورد لە ماوەی چەندین ساڵی کۆنترۆڵکردنی ناوچە سنوورییەکان، ئەمە جگە لەتێکدانی ماڵ و خانووەکەی.

ئەو دەڵێت: "هەوڵ دەدەم لەبیری بکەم، بەڵام مرۆڤ چۆن دەتوانێت ماڵ و ڕەنجی ژیانی خۆی لەبیر بکات؟".


"وەک گۆڕ وایە"

ڕەنگە سەختترین شت کە پێیدا بڕوات، بینینی سێ کچەکەی بێت لەوانە ڕۆسلین کە بەدەست ئیفلیجی قاچەکانیەوە ئازار دەچێژێت، لە چادرێک گەورە دەبێت کە تا ئەو شوێنەی کە هەوڵی داوە له‌ خانوویەک بچێت، كه‌ گۆشه‌یه‌كی كردووه‌ به‌ مەتبەخ و گۆشەی دووەمیش كردووه‌ بە شوێنێک بۆ ئەوەی تییایدا دانیشێت و بخەوێت.

ئەو ژنە ژنە، وتیشی: "داهاتوو ڕەش دیارە... هەمیشە بیر لە داهاتووی کچەکانم دەکەمەوە ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، هەست بە چی دەکەن ئەگەر لێرە دەرکەون و ببینن خەڵک چۆن لە دەرەوەی وڵات دەژین".

ئەو بەتایبەتی نیگەرانە لەئایندەی ڕۆسلین کە لەسەر کورسییەکەی خۆی دانیشتووه‌ و هەموو ڕۆژێک دەیبات بۆ قوتابخانە لەترسی ئەوەی کچەکانی وەک کچی نەوەکانیان فێرنابن.

لە خێمەیەکی نزیک، ژنە کوردێك به‌ناوی شەمسا عەبدولقادر، کە 40 ساڵ بوو، دایکی حەوت کەس بوو، دەڵێت ناتوانێت بە خەیاڵی ئەودا بێت کە باقی ژیانی لە ئۆردوگاکەدا بژی.

"شەو و ڕۆژ بیر لەوە دەکەینە بچینەوە سه‌رێ كانی، من پێم باشترە لە شارۆچکەکەم بمرم نەک لەم کەمپەدا بژیم وەک گۆڕ وایە، بەڵام لە هەمان کاتدا ترسی ئەوەم هەیە بگەڕێمەوە بۆ ژیان لەژێر دەستی هێزەکانی تورکیا و گروپ دەستەکانی".

وتیشی: "دوژمنەکانمان خەڵک دەکوژن، ژنان دەڕفێنن، ماڵەکانمان دەدزن و کەس بەریان لێنادا"

کلیلی ماڵەکە

کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان مانگی ڕابردوو هۆشداریدا، کە ئاستی توندوتیژی و تاوان لەو ناوچانەی کە هێزەکانی تورکیا کۆنترۆڵی دەکەن لە زیادبووندایە و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا تاوانی جەنگ ئەنجام ده‌دەن.

جەختی کردەوە کە شێوازێکی بێزارکەر لە پێشێلکاریی جددی بە بەڵگە کردووە لەگەڵ زیادبوونی کوشتن و ڕفاندن و زەوتکردنی موڵک و ماڵ و بە زۆر دەرکردن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دەستەو گروپانه‌ به‌زۆره‌ملێ ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هاوڵاتیاندا ده‌گرن.


سەلیمە محەمەدی 42 ساڵ، وازی لە بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ سه‌رێ كانی هێناوه‌، کە ماڵەکەی وێران بووه‌ و دەستی کردوه‌ بە دانانی چێشتخانەیەک بە جیا لە چادرەکەی لەگەڵ 14 ئەندامی خێزانەکەی.

"گوندەکەمان سوتێنرا... تەنانەت ئەگەر هیوامان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌بێت، بۆ كوێ بڕۆین؟ ده‌پرسم، ئایا داهاتوو مانای چییە ئەگەر لەناو گەلەکەمان و لەسەر خاکەکەمان نه‌بین؟".

ئەو ژنه‌ ته‌مه‌ن 65 ساڵه‌ لە گوندی سه‌رێ كانی ئاوارەبووە، هەمان ترسی هەیە لەو چادرەی کە نەوەکانی بە کلیلێک لە جانتایەکی بچوکەوە گەمارۆدراوە و دەڵێت: "کلیلی ماڵەکەم هێناوە، ئەگەر پێش گەڕانەوەم بمرم، دەمەوێ ئەم کلیلەم لەگەڵ خۆم ببه‌م".
شارپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif