رۆیتەرز: لەگەڵ دەستپێكی پاییز شەپۆلی كۆرۆنا خێراتر و مەترسیدارتر بووە

ليست هناك تعليقات



راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بە مەترسیدارتر و خێراتر وەسفدەكات، بەو پێیەی لەگەڵ دەستپێكی وەرزی پاییز لە نیوەگۆی باكوری زەوی، لەماوەی نزیكەی مانگێكدا 10 ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون.

رۆیتەرز راپۆرتێكی لەسەر خێراتربوونی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەگەڵ دەستپێكی وەرزی پاییز بڵاوكردووەتەوە، بەپێی راپۆرتەكە، لەوەرزی هاویندا لەماوەی 38 رۆژدا، لە تەواوی جیهاندا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە 20 ملیۆن كەسەوە گەیشتە 30 ملیۆن، هەروەها لەماوە ی44 رۆژدا لە 10 ملیۆن توشبوەوە گەیشتە 20 ملیۆن، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی وەرزی پاییز لە نیوەگۆی باكوری زەوی، لەماوەی 32 رۆژدا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە 30 ملیۆن كەسەوە گەیشتە 40 ملیۆن توشبو، لەكاتێكدا و لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا، لەماوەی 3 مانگدا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتە 10 ملیۆن كەس.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی پێوانەیی توشبون بە كۆرۆنا لە شەو و رۆژێكدا تۆماركراوە، كە توشبونی 400 هەزار كەس بووە لە 24 كاتژمێردا، لەكاتێكدا ئەو رێژەیە لە مانگەكانی رابردوودا زۆر كەمتر بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif