ئەو ژنەی یەکەم ئاڵای بۆ کۆماری کوردستان دروستکرد، کۆچی دواییکرد

ليست هناك تعليقات



فاتمە سەید مەناف حوسێنی ناسراو بە سەیدزادە فاتمە ئەحمەدین کە بە دایکی ئاڵای کوردستان ناسراوە و لە سەردەمی کۆماری کوردستان لەسەر داواکاریی قازی محەممەد یەکەم ئاڵای کوردستانی بە دەستی خۆی نەخشاندووە، کۆچی دواییکرد.

فاتمە سەید مەناف حوسێنی هاوژینی کەریم ئەحمەدین، وەزیری پۆست و تێلێگراف و تەلەفۆنی کۆماری کوردستان بووە، رۆژی شەممە 10-10-2020 

سەیدزادە فاتمە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا یەکێک بووە لە ژنانی چالاکی مەهاباد کە لە قازی محەممەد، دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد نزیک بووە و ماوەیەکیش دراوسێی ماڵی مەلا مستەفا بارزانی بووە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق