توێژینەوەیەک: عێراق پلەی یەکەمی لە زۆرترین ڕێژەی خەمۆکیدا هەیە

ليست هناك تعليقات


بەپێى لێكۆڵينەوەيەك کە لەلایەن ناوەندی "بارۆمەتری عەرەبی"ەوە ئەنجامدراوە، لەناو وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكورى ئەفريقادا، هاوڵاتيانى عێراق زۆرترين خەمۆكييان هەيە و لە پرسی دوودڵی و راراییشدا لە پلەی دووەم دێن.


لە لێكۆڵينەوەيەكدا كە ناوەندى "بارۆمەترى عەرەبى" ئەنجاميداوە، لەناو وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكورى ئەفريقا، عێراقييەكان زۆرترين ڕێژەى توشبوون بە خەمۆكييان هەيە و بە ڕێژەى ٤٣% لە پلەى يەكەم دێن.

بەدوای عێراقییەکانیشدا، تونسيەكان بە رێژەى ٤٠% و دواتر فەلەستينيەكان بە ڕێژەى ٣٧%، وڵاتى مەغريبيش لە پلەى پێش كۆتايى دێت.

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە كە ٢٥ هەزار كەس بەشداربوون تێيدا، هۆكارى بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبوون بە خەمۆكى لەناو عێراقى و فەلەستينيەكان بەهۆى ئەو شەڕانەوەيە كە لەماوەى دواييدا تێيدا ژياون، هەروەها ئەو كێشمەكێشانەى كە رۆژانە تێيدا دەژين.

هەرچى سەبارەت بە هەستكردنە بە دوودڵى تونسييەكان لە پلەى يەكەمدان بە ڕێژەى ٥٣% و دواى ئەوانيش عێڕاقيەكان ٤٩%، ئەردەنيەكان ٤٢%، لە هەندێك كاتدا ياخود لە زۆرينەى كاتەكاندا هەست بە دوودڵى دەكەن، وڵاتەكانى ميسر بە ڕێژەى ٢٧%، جەزائير ٢٧%، سودان ٢٢% و كوێت ١٢% لە خوارەوەن ليستەكەن و كەمتر هەست بە دودڵى دەكەن


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق