هەرێم و قەیرانی دینداری

ليست هناك تعليقات


ئەبوبكر كاروانی
-
سەرەنجام حكومەتی عێراق تۆپی مووچەی هەڵدایە گۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دابەشكردنی مووچەی بەستەوە بە بڕیاری پەسەندكردنی پرۆژەی قەرزەكان لەلایەن پەرلەمانەوە.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دان بەوەدا دەنێت كە حكومەت خۆی كەمتەرخەم بووە لە پێشكەشكردنی رەشنوسی قەرزەكان و بە دیوێكی دیكەشدا یاریكردن بە قوتی مووچەخۆران وەك یارییەكی سیاسی تانەی لێدەدرێت؟

دواین زانیاری لەبارەی مووچە
هەنوكە دواین زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق كە نزیكەی دوو هەفتە بەسەر وادەی دابەشكردنیدا تێپەڕیوە ئەوەیە كە حكومەت تۆپەكەی خستووەتە گۆڕەپانی پەرلەمانەوە و دەڵێت دابینكردن و دابەشكردنی مووچە بەندە بە پەسەندكردنی یاسای قەرزەكانەوە.
عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران پەیوەستە بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای قەرزەكان، ئەوەش كورتهێنانی ئێستا چارەسەر دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گوژمەیە بەردەست دەبێت ئەگەر هاتوو پەرلەمان دەنگبدات لەسەر یاسای قەرزەكان، یاساكە گرنگە چونكە پێداویستییە داراییەكانی دەوڵەت فەراهەم دەكات و كورتهێنانی ئێستای بودجەش چارەسەر دەكات.

حكومەتی كەمتەرخەم
هاوكات پەرلەمان قسەی خۆی هەیە لەبارەی بەرپرسیاركردنی لە دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران و دەڵێت كە حكومەت خۆی كەمتەرخەم بووە لە درەنگ رەوانەكردنی رەشنوسی قەرزەكان بۆ پەرلەمان، هەربۆیە خۆی بەرپرسە لە دواكەوتنی مووچە.
محەمەد دەراجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: وەزیری دارایی لە كاتی بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان بەڵێنیدا پێش كۆتایی مانگی ئەیلول ڕەشنوسی پڕۆژەیەك پێشكەش بكات، بەڵام ناوبرا تائێستا ئەو ڕەشنوسەی پێشكەش نەكردووە.
بە وتەی دەراجی، وەزیری دارایی بەڵێنی ئەوەشی دابوو كە پڕۆژەكەی لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمدا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تائێستا ئەو هیچی نەكردووە تەنها دەیەوێت لە ڕێگەی قەرز وەرگرتن لە بانكی ناوەندییەوە شایستە دارایییەكانی فەرمانبەران دابین بكات.
هاوكات جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، شەقامی عێراق هەمووی هەژاوە بەهۆی درەنگ كەوتنی مووچە. ئەمەش وا پێناسە دەكرێت حكومەتی عێراق لەماوەی ئەم سێ مانگەی بەردەمی ئەگەر قەرز نەكات بە قەیرانێكی دژواردا تێدەپەڕێت.

كوردیش هەر چاوەڕوانە
هاوكات لەگەڵ دواكەوتنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی عێراق، لە هەرێمی كوردستانیش مووچەخۆران و فەرمانبەران چاوەڕوانی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیشان دەكەن كە بڕیارە بە لێبڕینی رێژەەی لەسەدا 18 دابەشبكرێت، بەڵام بەرپرسانی هەرێم دەڵێن كە تا حكومەتی ناوەندی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابین نەكات، ئەوا بڕی 320 ملیار دیناری مانگانەەكە بۆ هەرێم نانێرێت و هەتا ئەو بڕەش نەگاتە دەست حكومەتی هەرێم ئەوا هەرێم ناتوانێت مووچە دابەش بكات.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: هەواڵی دابەشكردن و دابەشنەكردنی موچە لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا، بۆتە هەواڵی ڕۆژانە.
وتیشی: تا ئێستا كە سەرەتای مانگی 10 یە موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لە كاتی خۆیدا دابەش نەكراوە و 9 موچە نیە، بەڵكو 50 ڕۆژ یا 60 ڕۆژ بەسەر پێدانی هەر موچەیەكدا تێپەڕیوە.
لەبارەی بەشە مووچەی مانگانەی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن بەغدادەوە، جەمال كۆچەی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ناردنی پارەی هەرێمی كوردستان پێش دابەشكردنی مووچەی بەغدا گوشارێكی زۆر دەخاتە سەر حكومەتی عێراق، كازمی بەشەكەی هەرێمی كوردستان یان لەگەڵ هی خۆی دابەشی دەكات یان دوای دابەشكردنی مووچەی حكومەتی عێراق 320 ملیارەكەی هەرێمی كورستان دەنێرێت.

مووچە وەك كارتی سیاسی
تەریب لەگەڵ توڕەیی و نیگەرانی شەقام و مووچەخۆران لە دواكەوتنی مووچەكانیان هاوكات رایەك هەیە پێیوایە حكومەتی عێراق وەك كارتێكی فشاری سیاسی یاری بە كارتی مووچە دەكات، ئامانجیشی ئەوەیە كە لەلایەك پەرلەمان ناچار بكات پشتیوانی خێرای بكەن بۆ وەرگرتنی قەرز و لەلایەكیش لایەنە سیاسییەكان ناچار بكات كە پشتیوانی چاكسازییەكانی حكومەت بكەن لەژێر فشاری جەماوەریدا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت، هۆكاری دابەشنەكردنی موچە سێ ئەگەر هەیە كە پێویستیان بە وەڵامی حكومەتە.
هۆكاری یەكەم ئەوەیە لەوانەیە پەیامێك بێت حكومەتی عێراق بیەوێت لە ڕێگەی فشاری شەقامەوە پەرلەمان ناچار بكات بۆ ئەو داوایەی حكومەت كردویەتی بۆ قەرزی زیاتر، دووەمیش لەوانەیە پەیامێك بێت بۆ هەرێمی كوردستان كە دەڵێت حكومەت خۆی توانای پێدانی موچەی نییە بۆیە هەرێم نابێت داوای شایستە داراییەكانی بكات، پەیامی سێیەمیش وادەخوێنرێتەوە كە پەیامێكی سیاسی بێت بەوەی ئەگەر پشتگیری چاكسازیەكانی كازمی نەكرێت و لایەنە سیاسیەكان پشتگیری نەكەن ئەوا بارودۆخی عێراق بەرەو ڕووخان دەڕوات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif