چارەسەری قەبزی بە ئاسانی

ليست هناك تعليقات




قەبزی گرفتێکی باوی تەندروستییە و بەهۆی گرژبوون و ناڕێکی خۆراکەوە لە ریخۆڵەکاندا دروست دەبێت یاخود بەهۆی خواردنی دەرمان و چەند هۆکارێکی ترەوەیە، کە زۆر کات ئازاری هەیە.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە سێ رێگەی سروشتیی کردووە بۆ چارەسەری قەبزی:

چای لیمۆ و زەردەچەوە

کەوچکێکی گەورە زەردەچەوە تێکەڵ بە گوشراوەی لیمۆ بکە و لەسەر ئاگر بیکوڵێنە، دواتر کەمێک هەنگوینی تێکەڵ بکە و رۆژانە دووجار بیخۆ.

زەیتی گەرچەک

رێگەیەکی سروشتیی و بەسوودە بۆ نەمانی قەبزی، کەوچکێک لە زەیتەکە تێکەڵ بە ئاوی گەرم بکە و بیخۆرەوە.

گوڵی بابونج

یەکێکە لەو رێگە سروشتیانەی غازات و گرژی ریخۆڵەکان ناهێڵێت، کەوچکێکی گوڵی بابونجی وشکراوە تێکەڵ بە ئاوی گەرم بکە و بیکوڵێنە دوای پێنج خولەک بیخۆرەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif