عێراق گەورەترین هاورده‌كاری كاڵای توركییە

ليست هناك تعليقات



به‌پێی دوایین ئاماری هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌كاران و وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا، له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا عێراق زۆرترین كاڵای توركی هاورده‌ كردووه‌. 

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ نۆ مانگی 2020دا توركیا به‌ بەهای 10 ملیار و 802 ملیۆن دۆلار كاڵای هه‌نارده‌ی شه‌ش وڵاتی دراوسێی خۆی كردووه‌ و ئاستی هه‌نارده لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 12 ملیار و 441 ملیۆن دۆلار بووه‌، كه‌ ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار پاشه‌كشه‌ی کردووە. 

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، عێراق له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاته‌ دراوسێیه‌كانی توركیا دێت كه‌ زۆرترین كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه‌. ته‌نیا له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا بایی 5 ملیار و 15 ملیۆن و 967 هه‌زار دۆلار كالای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه‌. بوڵگاریا بایی 1 ملیار و 738 ملیۆن و 643 هه‌زار دۆلار كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌ كراوه‌. یۆنان له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، كه‌ بایی 1 ملیار و 241 ملیۆن و 788 هه‌زار دۆلار كاڵای توركی بۆ هه‌نارده‌كراوه‌. سووریاش له‌ كۆتایی ریزبه‌نده‌كه‌دایه‌ کە بایی‌ 670 ملیۆن و 985 هه‌زار دۆلار كاڵای توركی هاورده‌ كردووه‌. 

وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا راشیگه‌یاند، هه‌نارده‌ی كاڵای توركیا بۆ هه‌موو جیهان له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ 118 ملیار و 355 ملیۆن دۆلار. 





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق