وەلامێكی توندی دایەوە

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی كەریم بێنزیما لەسەر قسەكانی لەگەڵ مێندی سەبارەت بە تۆپ نەدان بە ڤینسیۆس جۆنیۆر هەرایەكی گەورەی لە میدیاكان و سۆسیال میدیا نایەوە، ئەستێرە فەرەنسییەكە ئۆقرەی نەما و قسەی خۆی كرد.

لەم بارەیەوە كەمێك پێش ئێستا كەریم بێنزیما لە ستۆری ئینێستاگرامەكەی خۆی وێنەیەكی خۆی بڵاوكردوەتەوە و لە ژێرەوە وەك وەڵامێك بۆ ئەوانەی ڕەخنەیان لێگرتوە و قسەی خراپیان لەسەر كردوە دەڵێت ” كاتێك سەگەكان لە حەپین بەردەوامن، ژمارە 9 لە كاروانەكەی باشتر بەردەوام دەبێت” ئەو وەڵامەی یاریزانە فەرنسییەكە دوای بڵاوبوونەوەی قسە نهێنییەكتنی لەگەڵ فیرلاند مێندی هاتوە، كاتێك بە میندی دەڵێت ” برایەكەم چیتر تۆپ بە ڤینسیۆس مەدە، ئەو ڕێك دژی ئێمە یاری دەكات”، ئەو قسانەش وەك پووشی ناو ئاگر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوەو تائ یستاش هەرایەكی گەورەی لێ كەوتوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، پێش ئەو ڕووداوە ڤینیسیۆس لەچەندین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانیدا ستایشی كەریمی كردوە و بە نموونەی باڵای داناوە، هەر ئەمڕۆش سەبارەت بەو ڕووداوە ڤینسیۆس گوتوویەتی ئەو شتانە ڕوودەدەن و هیچ بەو شتانە خۆی نیگەران ناكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق