له‌و ناوچه‌یه‌ى موشه‌كه‌كانى لێوه‌ ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرا حه‌شدى شه‌عبى پاشه‌كشه‌ی پێده‌كرێت

ليست هناك تعليقات



فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاردراوه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ى موشه‌كه‌كانى لێوه‌ ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرا، ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچه‌یه‌ پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى عێراقى بڵاویكردۆته‌وه‌، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاریداوه‌ به‌كشانه‌وه‌ى لیواى 30ى حەشدی شەعبی لەخاڵێکی نزیك لەهێزەکانی پێشمەرگە، ئه‌ویش دواى تۆمه‌تباركردنى حه‌شد به‌موشه‌كبارانكردنى هه‌ولێر.

هه‌روه‌ك جەخت لەسەر کشانەوەی حەشدی شەعبی كراوه‌ته‌وه‌ لەناوچەکانی دەشتی نەینەوا کە پێنج كیلۆمه‌تر لەهێزه‌كانى پێشمەرگەوە دورن‌و له‌شوێنى ئه‌و لیوایه‌ى حه‌شد، سوپای عێراق جێگیرده‌كرێت.

چوارشەممەى ڕابردوو30-9-2020 شەش ڕۆکێت لەسنوری بەرتەلە (دەشتی نەینەوا) لەنێوان گوندەکانی شێخ ئەمیرو ترجه‌لە، ئەو ناوچانەی كه‌ لیوای 30ی حەشدی شەعبی لێ نیشته‌جێیه‌، ئاراسته‌ى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كران، بەڵام لەدەوروبەری گوندەكانى فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا ئاشكرایكردبوو، سێ له‌و موشه‌كانه‌ به‌ر بنكه‌یه‌كى ئه‌وان له‌هه‌ولێر كه‌وتوه‌.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق