جۆرەکانی پشکنینی کۆرۆنا

ليست هناك تعليقات



دوای ئەوەی پزیشک گومان دەکات کەنەخۆشەکەی تووشی کۆرۆنا بووە، بە گوێرەی قوناخ و سووکی و توندی نەخۆشییەکە، چەندان جۆر پشکنین بۆ نەخۆشەکە دەکات.بە شێوەیەکی گشتی سێ جۆر پشکنین بۆ نەخۆشی کۆرنا دەکرێت.

1. جۆرەی یەکەمی پشکنینەکان لەو کاتەدا دەکرێت کە پزیشک گۆمان لە نەخۆشێک دەکات کرۆنای هەبێت، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت ئایا ئەو کەسە کۆرۆنای هەیە یان نەخۆشی تری هەیە، سواپێک لە بەشی پشتەوەی لووتی نەخۆشەکە وەردەگیرێت و دەنێردرێت بۆ پشکنینی PCR.ئەم پشکنینە پشکنینی ڕاستەوخۆی ڤایرۆسەکەیە، لەبەر ئەوەی بەم پشکنینە ناوکۆکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەناسرێتەوە و لە نەخۆشیەکانی تر جیادەکرێتەوە، ئەگەر پشکنینەکە پۆزەتیڤ بوو، ئەوە دەیسەلمێنێت ئەو کەسە تووشی کۆرۆنا بووە.

2. جۆری دوەمی پشکنینەکان دیاریکردنی قوناخ و سووکی و توندی نەخۆشیەکەیە،بەشێک لەوانە پشکنینی خوێنە، لەم پشکنینانەدا کاریگەری نەخۆشی کۆرۆنا لەسەر جەستەی نەخۆشەکە دیاری دەکرێت. لە پشکنینی CBC ئەگەر رێژەی لیمفۆسایتەکان کەم بووبێتەوە، واتای ئەوەیە بەرگری لەشی نەخۆشەکە لاواز بووە و نەخۆشیەکە قورسە. ئەگەر CRP نەخۆشەکە بەرزبوبێتەوە نیشانەی ئەوەیە نەخۆشەکە دووچاری کۆرۆنای توند بووە.ئەگەر مادەی FERRITIN ناو خوێنی نەخۆشەکە لە ریژەی ئاسایی خۆی زیاتر بەرزبێتەوە، دیسان نیشانی دەدات کە نەخۆشەکە روبەروی هەوکردنی توند بۆتەوە.پشککنینی D DIMER ناو خوێن نیشانی دەدات نەخۆشەکە دووچاری مەیینی خوێن بوە و ژیانی لە مەترسیدایە.

تیشکی سنگ، بە تیشکی ئاسایی و تیشکی CT وە، جۆرە پشکنینێکی ترە کە رێژەی هەوکردنی سییەکانی نەخۆشەکە نیشاندەدات،ئەگەر هەوکرنەکە زۆر بێت نەخۆش دووچاری تەنگەنەفەسی و کەمبوونەوەی وەرگرتنی ئۆکسجین دەبێت.

3. پشکنینی دژە تەن(IGg,IGm) دوای چاکبونەوەی نەخۆشەکە دەکرێت، لە رێگەی خوێنەوە ئەنجامدەدرێت، ئەگەر پۆزەتیڤ بوو چەند سودێکی هەیە، یەکەم سودی ئەوەیە دەیسەلمێنێت ئەو نەخۆشە دووچاری کۆرۆنا بووە و چاکبۆتەوە، دووەەم سوودی ئەوەیە کە دەیسەلمێنێت نەخۆشەکە دژی کۆرۆنا بەرگری دروستکردوە،سوودی سێهەمیشی ئەوەیە نەخۆشەکە دەتوانێت پلازما بە نەخۆشێکی تری کۆرۆنا ببەخشێت.

دکتور فایق گوڵپی 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif