گڵێجاڵ بڵاوكرایەوە

ليست هناك تعليقات



کتێبی "گڵێجاڵ ناوەندی ناحیەی بەمۆ" لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک توێژەرەوە نووسراوە و دەیان کەسایەتی بەتەمەنی سنوورەکە چیرۆک و بەسەرهاتەکانیان تێیدا گێڕاوەتەوە.

تۆفیق کەریم، نووسەر و سەرەپەرشتیاریی پرۆژەکە رایگەیاند، کتێبەکە لە 244 لاپەڕە و حەوت بەش پێکهاتووە کە لایەنەکانی (بنچینەی سەرەتایی، ژیانی کۆمەڵایەتیی و ئایینی، مێژوویی، کارگێڕی، شوێنەوار، جوگرافیا و کەلەپوور) دەگرێتەوە و دەیان کەسایەتی دیاری سنوورەکە یادەوەرییەکانی خۆیان و باوانیان تێدا گێڕاوەتەوە.

هەر بەشێکی کتێبەکە لەلایەن نووسەرێک یان زیاترەوە نووسراوە و لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپکراوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif