د.كەریم قەرەچەتانی: باجی دەستوەردانی حیزبی لەپرۆسەی خوێندندا دەدەین

ليست هناك تعليقات


 پسپۆڕێكی بواری دەرونی و مامۆستای زانكۆ باس لەكاریگەری خوێندنی ئەلیكترۆنی لەكۆمەڵگای كوردی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: لەداهاتوودا كۆمەڵگای كوردی باجی خوێندنی ئەلیكترۆنی و كۆرۆنا و دەستوەردانی حیزبی لەپرۆسەی خوێندندا دەدات.

د.كەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕی بواری دەرونی و مامۆستای زانكۆ ڕایگەیاند: لەڕاستیدا ئەم ڤایرۆسی كۆرۆنایە زۆر تەشەنەی كردووە هەر لەناو كەسەكانی خۆمدا 4-5 كەسمان تووشبووین بەڕاستی مەترسیدارە من كاتی خۆیشی وتومە ئەم خوێندنەی ئێستا كە بەئەلەكترۆنیە هەندێ قوتابخانەی تایبەت، ناحكومەییەكان ئۆنلاینە بەڵام ئەوەی وەزارەتی پەروەردە و تەنانەت ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ئەلكترۆنییە مامۆستا وانەكە تۆمار دەكات و لەتەلەفزیۆنی پەروەردەیی و هەندێك كەناڵی تر بڵاودەكرێتەوە ئێمەش لەڕێگەی زوومەوە بێت یان هەرشتێكی ترەوە بێت دەینێرین و خوێندكارەكە سلایدەكان دەخوێنێتەوە ئەگەر بیخوێنێتەوە چونكە هەتا ئێستا هەندێكیان "جۆین" نەبوون نایانەوێت وەكو بڵێن رەتیان كردبێتەوە ئەمە ئەلكترۆنیە و ناچارییە.

وتیشی: بەڕاستی زەحمەتە وەزارەتی پەروەردە خۆی بخاتە ژێر ئەو ئەركە قورسەوە كە بڵێت باهەموو قوتابی و خوێندكارەكان بێنەوە بۆ قوتابخانەكان چونكە بەڕاستیش كێشەیەكی گەورەیە لەم ڕۆژەدا ئەگەر هەر 12 قۆناغەكە دەوام بكەن مانای وایە هەزاران كەسی تر توشی ئەم كۆرۆنایە دەبن، وە نەخۆشیەكی كوشندەشە بەڵام كاتێك كە ئێمە دەڵێن خوێندنەكە ناچارییە و دەرئەنجامەكەی خراپە ئێمە لەبەردەم دوو ڕێگاداین یان ئەوەیە دەبێت قوتابی و خوێندكارەكان بچنەوە بۆ قوتابخانە بەڵام ئەمە بڕیارێكی زۆر قورسە و دەرئەنجامی باشیشی نابێت لەم كاتەدا لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵكەكە پابەندنابن بەڕێنماییە تەندروستیەكانەوە ئێستا باخچەی ساوایانیش كراونەتەوە كە ئەمانە هەرچەند قسەیان لەگەڵ بكەی و تەمەنەكەیان هی ئەوە نییە پێیان بڵێت ماسك بكەن و خۆیان بپارێزن لەبەرئەوە مەترسیدارە لای ئێمە كەلتورێكمان نییە كە مرۆڤ خۆی خۆی پێ بگەیەنێت هەروا فێركراوین لەمناڵیەوە پشتمان بەكەسانی تر بەستووە زۆربەی قوتابیەكانی بنەڕەتی ئێستاش دایك و باوكیان سەعی یان پێ دەكەن.

د.كەریم شەریف قەرەچەتانی كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەوەشی خستەڕوو: بێگومان خوێندنی ئەلیكترۆنی بۆ كوردستان گونجاو نییە لەزانكۆش زۆربەی خوێندكارەكانمان "جۆین" ناكەن كێشەیەكی تریشمان هەیە كە یەكێتی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان چوونەتەسەر خەت و دەڵێن ئێمە رەتیدەكەینەوە خوێندكارەكە خۆی ناخوێنێت جا یەكێتی مامۆستایانیش بێت و بڵێت پشتگیریتان دەكەین واتە ئێمە نەمانتوانیووە یەك دەستیش بین و یەك بڕیارمان هەبێت، ئێستا ئێمە كەوتونیتە بارودۆخێكی زۆر نالەبارەوە یان ئەوەیە ژیان بكەوێتە مەترسیەوە یان ئەوەیە با ساڵەكە نەفەوتێت و نیوە چڵیش بێت واتە زیاتر ئیشمان لەسەر پاڵنەرەكان بكردایە هەمووی چونەتە دوو سێ بەرەوە هەریەكەو دژی ئەوی ترە كە بارودۆخەكە وای لێهاتووە خوێندكار سەری لێتێكچووە، ئێمەش وەكو مامۆستا بەڕاستی سەرمان لێتێكچووە.

د.كەریم زیاتر ڕوونیكردەوە: ئێمە ناتوانیین لەخوێندنی ئەلیكترۆنی هەڵسەنگاندن بكەین كە هەڵسەندگاندن یەكێكە لەكۆڵەكەكانی پەروەردە و فێركردن كە ڕووبەڕوو لەناوپۆلدا ئەوە دەكرێت دوای ڕوونكردنەوەی وانەكە و پرسیاركردن لەخوێندكار دەتوانرێت "فیدباك" یان هەڵسەندگاندن بۆ خوێندكار بكرێت لەخوێندنی ئەلیكترۆنیدا ئەمە ناكرێت كە ئەمە یەكێكە لە كێشەكان، لەخوێندنی ئەلكترۆنیدا قوتابی و خوێندكار ڕۆڵی سلبیە لەبەرئەوەی تەنها گوێگرە كە ئەمە پێچەوانەی پەروەردەی هاوچەرخ و نوێیە، تەنانەت پێچەوانەی فەلسەفەی وەزارەتی پەروەردەیە كەئێستا قسەی لەسەر دەكرێت و چەند ساڵە دەڵێن دەبێت خوێندكار تەوەری سەرەكی بێت و ڕۆڵی چالاكی هەبێت، ئێستا ئەوەی مامۆستا بەكاری دەهێنێت بریتیە لە "ئیلقا و موحازەرە" واتە مامۆستا وانەكە شەرح دەكات و خوێندكارەكە گوێگرە و ڕۆڵی سلبیە و ڕۆڵی ئەكتیڤ و سەرەكی بۆ مامۆستایە، زۆر بابەتمان هەیە لەوانە فیزیا و كیمیا و زیندەزانی كەپێویستیان بە تاقیگە هەیە، فێركردنیش تەنها لایەنی مەعریفی نییە كۆمەڵێك لایەنی تر هەیە كەئەمانە هەمووی كێشەن.

د.كەریم شەریف قەرەچەتانی ئەوەشی وت: بەبڕوای من دەبوایە هەر لەسەرەتاوە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ یەكێتی مامامۆستایان ڕێك بكەوتنایە و بیان وتیایە ئەمە ناچاریە و دژی ئێمە مەوەستنەوە من دڵنیام كە باجەكەی كۆمەڵگە دەیدات حیزبەكان هیچ باجێكی نادەن و گرنگ نییە بەلایانەوە من دەمێكە وتوومە خوێندن هەبێت یاخود نەبێت ئەم حیزبانە باكیان پێی نییە كێشەكە ئەوەیە كەكۆمەڵگاكە نەخوێندەوار دەردەچێت ئەوكاتەی كە كۆرۆناش نەبوو خوێندنی ئەلكترۆنیش نەبوو خوێندكار نەیدەخوێند و حەزی بە خوێندن نەبوو تەنها مێشكیمان پڕدەكرد لەزانیاری و یەك جۆر ئامانجمان دەپێكا كەئەویش پێدانی زانیاری بوو.

د.كەریم شەریف قەرەچەتانی جەختیكردەوە: بێگومان كۆمەلگەی كوردی باجی خوێندنی ئەلیكترۆنی و كەمتەرخەمی و ململانێی حیزبی دەدات ئێمە لەزانكۆكانی كوردستان نەمانتوانیووە بەرهەمی مەعریفە بكەین تەنها مەعریفەی خەڵكمان هێناوە و خستومانەتە مێشكی خوێندكارەكانمانەوه واتە ئەمە پەیوەندی بەكۆرۆناوە نییە ئەمە مێژوویەكی هەیە لەشەڕی ئێران و عێراق و لە 91 و 92 وە ڕۆژ بەڕۆژ كیرڤی زانست و مەعریفە و پەروەردە هاتۆتە خوارەوە ئەمە بایكۆت وئەم كۆرۆنایەش ئەوەندەی تر كێشەكەی زیاتر كرد.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق