تەلبەندی بەرز، وەك ڕێگری لە پەنابەران

ليست هناك تعليقات



بۆ ڕێگرییكردن لهكۆچی‌ ‌په‌نابه‌ران یۆنان بەربەستێکی گەورە له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی‌‌و توركیا دروستده‌كات.

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری‌ په‌نابه‌ران بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ یۆنان ڕۆژ بەڕۆژ سنورەکانی توندو تۆڵتردەکاتەوەو لەکۆتا هەنگاویدا دەستیکردووە بەدروستکردنی بەربەستێکی گەورە لەنێوان خۆی‌و تورکیادا، وە بەم هەنگاوەش دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت کە ئەوان بەتوندی سنورەکانی خۆیان دەپارێزن.

هاوکات حکومەتی یۆنان جەختی لەوە کردۆته‌وە کە ئەم بەربەستە نوێیە سودی زۆری هەیە جگە لەپاراستنی سنورەکان، دەتوانێت ڕێگربێت لەلافاوی بەهێز، لەبەرئەوەی بەربەستەکە لەئاسنی بەهێز پێکدێت کە بەرزییەکەی 5 مەتر دەبێت وە جگە لەوەش بەربەستەکە بەپۆڵا بەهێزتر دەکرێت بەبەرزی ٤.٣ مەتر.

لەلایەکی دیکەوە حکومەتی یۆنان بڕیاریداوە کە تا سەری ساڵ ژمارەی دانیشتوانی کەمپی کەرەتەپە کەم بکاتەوە بۆ 5 هەزار کەس. وە حکومەت لەئێستاوە دەستیکردووە بە گواستنەوەی پەنابەرەکان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش بڕیاریان داوە کە ژمارەیەکی دیاریکراو لەکۆچبەران و پەنابەرانی کەمپەکانی یۆنان بگرنە خۆیان، لەنێویاندا وڵاتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە 1553 کۆچبەر بگرێتە خۆی کە تەنها 100 کەسیان لەکەمپەکانی دیکە وەردەگرێت ئەوانەی دیکە لەکەمپی کەرەتەپەوە دەگوازرێنەوە.

هەفتەی ڕابردوش ئەڵمانیا دەستیکرد بەجێبەجێکردنی بڕیارەکەو 101 کۆچبەر کە تەنها خێزان بون لەکەمپی لێسڤۆسەوە گواسترانەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق