هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا

ليست هناك تعليقات


قارەمان مەمەند
-
هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی٣ی مانگی یانزەی داهاتوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا- هەرچەندە ٥٩مین هەڵبژراندی سەرۆکایەتییە لە ئەمریکا. ترەمپ یا بایدن، هەر یەكێکیان براوەی هەڵبژاردنەکان بن، دەبنە بە تەمنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا. بایدن ٧٨ ساڵە، ترەمپ-یش بەتەواوکردنی خولی دووەم دەبێتە ٧٨ ساڵ. هەردووکیان لە رۆنالد ڕیگان ٧٧ ساڵانە بەتەمەنتر دەبن.

شایانی باسە، ئەم هەڵبژاردنە، تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نییە، بەڵکو، بۆ ٣٥ ئەندامی‌ سینات- ئەنجومەنی پیران، ١١ حاكمی‌ ویلایەتەكان و ٤٣٥ ئەندامی‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەران. هەروەها لە کۆی ٩٩ ئەنجومەنی یاسادان- نوێنەران و سینات لەسەرئاستی ویلایەتەکان ٨٦ دانەیان هەڵدەبژێردرێنەوە، کە کۆی هەمووی دەکاتە ٥٨٧٦ کورسی. هەروەها ٨٢ ئەندامی دادگای باڵای لە ٣٤ ویلایەت هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ ١٢٠ پڕۆژەی یاسایی لە ٣٢ ویلایەتدا دەخرێتە دەنگدانەوە، لە هەموو بوارێکدا، هەر لە بیمەی تەندروستیەوە تا ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها بوارەکانی باج، ماف و یاساکانی بواری هەڵبژاردن، پەروەردەو ماف و ئازادییە مەدەنی و سیاسیەکان و..هتد. 
دیموکراتەکان دەیانەوێ كۆنتڕۆلی‌، سینات ( ئەنجوومەنی‌ پیرانی‌ ئەمریكا) بكەن، بە بەدەستهێنانی‌ تەنها چوار كورسی‌ تر بۆ ئەوەی‌ ژمارەی‌ كورسییەكانیان ببێت بە ٥١ كورسی‌، لە ڕووی مێژوویەوە لە ئەمریكا ڕوودانی ئەمە زەحمەتە، چونکە چوارساڵە ئەمە ڕووینەداوە و هەروەها کۆمارییەکان زۆربەی کات سەرکەوتووبوونە لەکۆنترۆلکردنی سینات. 
هەرلایەنێک بە کۆنتڕۆلکردنی ئەنجوومەنی‌ پیرانی‌ ئەمریکا، دەتوانێ ئاڵۆزی بۆ سەرۆکی داهاتووی جیاواز لە پارتەکەی دروستبکات، لەم خولەی سەرۆکایەتی لە ئۆفیسەكەی‌؛ چونکە ئەنجوومەنی‌ پیرانی‌ بۆ سەرۆکی ئەمریکا زۆر گرینگە- لە پڕۆسەی پیادەکردنی سیاسەتی دەرەوەیدا، بە تایبەتی لە ڕێگای لیژنە گرینگەکانی، وەک لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکان و لیژنەی هەواڵگری – ئەم دوو لیژنەیە لە ئێستادا لەژێر هەژموونی کۆمارییەکاندایەو، نزیکو هاریکاری سەرۆکن لە سیاسەتەکانیدا. 

سەرەڕای هەموو ئەم ووردەکاری و پرسانەی هەڵبژاردنی بۆ دەکرێ لە سەرئاستی فیدڕالی و ویلایەتەیکان و شارەکاندا، دواجار ئەم هەڵبژاردنە بە ڕیفراندۆم لەسەر کارو و ڕیژەی دەنگەکانی سەرۆکی ئەمریاکا دادەنرێ. بەم چەشنە سەرۆکی ئەمریکاش لەبەردەوم تاقیکردەنەوەیەکی گەورەدایە لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكای ساڵی ٢٠٢٠دا. 
ئەمریكییەکان، پێیان وایە کۆمەڵگای ئەمریکی دووچاری کێشەیەکی قوڵ بووە و دابڕاون لە یەکتری و کەوتونەتە ناو ململانەیەکی سیاسی، ڕەگەزی و چینایەتی وەها مەترسی لە سەر پرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەکانی ئەمریکا دروستکردووە. پرسە سیاسییەكان لە ئەنجامی‌ ململانێی‌ كۆماری‌ و دیموكراتەكان بە چەق بەستن گەیشتووە. بۆیە هەموو پێشهاتەكان بەرەو ئەوەیە، ئەم هەڵبژاردنە یەکلایی دەکاتەوە ئایا ئەمریكییەكان زیاتربەلای کۆمارییەکان یاخود دیموکراتەکان لەم هەڵبژاردنەکانی دەنگدەدەن، بە ئاراستەی‌ ئەوەی‌ گۆرنکاری دروستبكەن و پڕۆسەی‌ سیاسی‌ بە گوێرەی بەرنامەکانیان بەرەوپێشەوەببەن. لە ئەنجامی پەتای کۆرۆناوە؛ دەرفەتی‌ كار، هێشتا لە ئاستێكی‌ نزمدایەو ئابووری‌ بە شێوەیەكی‌ بەرچاو گەشەی‌ نەکردۆتەوە، لە بەرژەوەندی‌ هەموو چینەکان دابێ، وەک بەر لەکاتی هەڵبژاردنەکانی وەرزی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠١٨. 

لە ڕووی جۆگرافییەوە، دیموکراتەکان چاویان بڕیوەتە ئەوەی کە سەرجەم ئەو ٢٥ ناوچە کە لە ڕووی مێژوویەوە کۆماری بوون بەڵام دەنگیان بە هیلاری دا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦، جارێكی تر دەنگ بدەنەوە بە دیموکراتەکان. هەروەها لە ناوچە دوورە دەست و شوێنەکانی دوور لە سەنتەری شارە گەوەرەکان، ژمارەی ئافرەتی خوێندەوار و پێشکەوتن خواز بەڕێژەیەکی بەرچاوە زیادیکردووە- ئەوان گرینگی بەو پرسانە دەدەن کە دیموکراتەکان کاری لەسەر دەکەن،وەک پەروەردە، کۆچبەران، پرسی لە باربردنی منداڵو بیمەی تەندروستی..هتد. لەگەڵ پاراستنی دەسکەوتەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨، سەڕەرای کۆنتڕۆلکردنی ئەنجومەنی پیران، ٣٥٠ کورسی ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتەکان و حەوت حاکمی ویلایەتەکان و چەندین پۆست و دەستکەوتی تریان بەدەست هێنا. 

هەروەها ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لە هەموو ئاستەکانی فیدڕالی و ویلایەتەیکان و شارەکاندا خۆیان هەڵبژاردوو و دەرچوون لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠١٨دا، ژمارەیەکی پێوانەیی و مەزن بوو لە ڕووی مێژوویەوە، یەکەم جاربوو ئەمە ڕووبدا- لە قازانجی دیموکراتەکان بوو، چونکە بۆ یەکەم جار ڕەگەز و نەتەوەکانی تری ناو ئەمریکا ڕیژەیەکی بەرچاو لە نوێنەریان، براوەی هەلبژاردەنەکانی ساڵی ٢٠١٨ بوون، بەتایبەتی دانیشتوانی ڕەشپێستکان، ئیسپانی-لاتین، ئاسیایی، تەنانەت بەجۆرێک، بۆ یەکەم جار خانمێکی موسڵمانی ئەمریکی بووە ئەندامی کۆنگرێس لە مێژووی ئەمریکا. 
لە ئۆهایۆ. ترەمپ ئەو ویلایەتەی بردەوە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦، بەڵامی لەهەردوو هەڵبژارندەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ براوەی ئەم ویلایەتەبوو، بۆیە ئەم ویلایەتە لەساڵی ١٩٦٠ بووەتە جێگایەکی ململانێ و پربایەخ لەهەڵبژاردنەکاندا. 
لە تەکساس لانەی بەهێزترین سیاسەتمەداری کۆمارییەکان لە ئەمریکادا، لەساڵی ١٩٧٦ەوە دیموکراتەکان نەیانبردۆتەوە بۆیە ئومێدی بردەنەوەی لای دیموکراتەکان بووە بەخەون؛ لە ڕووی مێژوویەوە، لە تەکساس، ئەمە مەحاڵە ڕووبدا. لە ویلایەتی ئیندیانا- هەڵبژاردنەکان دوو کاژێر زووتر تەواودەبێ؛ کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، بەردەوام لە هەواڵی ئەوە دان لەو ویلایەتەوە یەکەم تەپلێ سەرکەوتن لێبدەن. 

لە پەنسلڤانییا، لە کاتێکدا ترەمپ لە ٢٠١٦بردیەوە بەڵام دیموکراتەکان لە هەوڵی بردنەوەی ئەو ویلایەتەدان. هەروەها ویلایەتی نێوجەرسی، لایەنەکان بەئومێدی بەدەستهێنانی ١٤ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنن. هەرچەندە لە ویلایەتی وێسکانس، کۆمارییەکان زۆر بە هێزن لە ڕووی ڕیکخراوەی، پارە، دەنگ و چالاکی سیاسیەوە، بەڵام بەردەوام چێ‌وەڕێدەکرێ شتی چاوەڕواننەکراو ڕووبدا بۆ هەڵکشانی زیاتری دەنگی دیموکراتەکان لەم ویلاتەدا؛ لەگەڵ کاریگەری تۆنی ئێڤرسی دیموکرات وحاکمی ویلایەتەکە لە سەر پرسی هەڵبژارن. هەروەها لە ویلایەتی نیوهامشایەر، ململانییەکی سەخت هەیە لەنێوان دیموکرات و کۆمارییەکاندا. 

لە ویلایەتی ڤێرجینییا، لەهەڵبژاردنەکانی وەرزی ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٦، ململانێکە بە بەروارد بە هەموو ئەمریکا بەشێوەیکەی تربوو، باربرای کۆماری و جێنێفەری دیموکراتی بەشێوەیەیکی زۆر جوان و پەسەندکراو کامپەینیان دەکرد و جیاوازییەکانییان بەڕێزە دەخستە ڕوو، بەشێوەیەک جێگای تێڕامانو پێزانین بوو لە ئەمریکا. لەهەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵدا، زیاتر لە یانزە ملیۆن دۆلار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ویلایەتە خەرجکراوە، زیاترە لەهەموو ئەو پارەیەیەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەو ویلایەتە خەرجکراوە. 
ویلایەتی فلۆریدا، لە ئێستادا خاوەنی ٢٧ کورسیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانە، هەروەها خاوەنی ٢٩ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایە. بەم جۆرە ژمارەی دانیشتوانو هەروەها فرە ڕەگەزی پێکهاتە و دانیشتوانەکەی بایەخێکی یەکجار گەورەو ویەکلاکەرەوەی هەیە، بەجۆرێک ململانێییەکی یەکجار سەخت هەیە، لە نێوان دیموکرات و کۆمارییەکان بۆ بردنەوەی زۆرترین کورسی و دەنگی ئەو ویلایەتە.

کالیفۆرنیای ویلایەتە زەبەلاح و هەرە دەوڵەمەندەکە، ٥٣ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران، خاوەنی ٥٥ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکایە - ویلایەتێکی یەکلابوویەوە بۆ دیموکراتەکان. بەڵام کالیفۆرنیا، سێ کاژێر جیاوازی کاتی هەیە لەگەڵ واشینتۆنی پایتەخت، هەروەها ڕێژەیەکی یەکجار زۆر بە ڕێگای پۆست دەنگدەدەن لە کالیفۆرنیا، بۆیە دەکرێ لە شەوی هەڵبژاردندا، بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکا سەربنێنە سەر جێگای و بخەون، بەر لەوەی دوا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن یا دەنگی کالیفۆرنیا بزانن.

پێدەچێ ئەم جارەیان، لە ماوەی مێژووی هەڵبژاردنەکان ئەمریکا ئەمە هەڵبژاردنێکی پێوانەیی و بێوێنەبێ؛ لە ڕووی ڕێژەی بەشداریکردنەوە- پێشبینی دەکرێ ڕیژەی بەشداربوونی پێوانەیی بێ. هەروەک هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨، بە ڕێژەی ٤٩.٣ لەسەدا، بووە بەرزترین رێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردن لەساڵی ١٩١٤ەوە. هەروەها، خەڵک نیگەرانی زۆریان هەیە سەبارەت بە دەرەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە، بەجۆرێک سەرەڕای پرسە گرینگەکان، ململانێی کۆماری و دیموکراتەکان بەجۆرێکە، پەسەندکردن و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە مەترسیدایە. لەم هەڵبژاردنەشدا، دۆناڵد ترەمپ، توانیوەتی پەیامی هەڵبژاردن لەوە کورتبکاتەوە، ئەو هەڵبژاردنە سەبارەت "بەمنە؛ منیش واتا ئەمریکا". 




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif