لەسەر هەوڵی شكاندنی بایكۆت، پەیامێكی توند بڵاوكرایەوە

ليست هناك تعليقات


 لەبەرامبەر هەوڵی شكاندنی بایكۆت بەبێ ئەوەی هیچ داخوازیەكیان جێبەجێ كرابێ، مامۆستایانی ناڕازی پەیامێكیان بڵاو كردەوە كە تیایدا هاتوە: ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و کورسیەکانیاندان لە خەمی کێشەکانی پەروەدە و داواڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازییەوە


دەقی پەیامی مامۆستایانی ناڕازی

مامۆستایانی سەربەرز
دایک و باوکی خوێندکاران
فەرمانبەر و کاسبکاران
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شکستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و کورسیەکانیاندان لە خەمی کێشەکانی پەروەدە و داواڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین ، بۆیە زۆربەی بڕیار و لێدوانەکانیان بە زیانی پرۆسەی پەروەردە و هاوڵاتیان تەواو دەبێت .

لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حیزبەکانیاندا و له پێناوی کورسیەکانیان دەیانەوێ به زۆڕەملی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە .

ئێمە ئەم هەوڵە بە هەوڵێکی نەزۆک دەزانین و پێمان وایە

بایکۆت پرۆسەیەکی خۆرسکی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمکاری دەسەڵات پێی کردوون و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان لە بەیانێکی فەرمیدا بڕیاری لێداوە .

ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وەکو هەمیشە پشتیوانی ئەم هەڵویستەی مامۆستایان دەکەین و بە بەرپرسانی پەروەردە و حکومەت دەڵێن 

مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایکۆتیان نەکردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشکێنن .

له کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین

ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و حکومەت دەکەین کە بڕیارە ڕوژی یەکشەممە 1/11/2020 ڕایبگەیەنین

ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواکاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاکیەکانمان دەست پێ دەکەینەوە

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
29 تشرینی یەکەمی 2020

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif