ترەمپ: کۆرۆنا لە ناوی شارێکی جوانی ئیتاڵیا دەچێت

ليست هناك تعليقات



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت نابێت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگوترێت کۆرۆنا، چونکە ئەو پێیوایە ئەو ناوە "لە ناوی شارێکی جوانی ئیتاڵیا دەچێت" بۆیە دەبێت پێی بگوترێت "ڤایرۆسە چینییەکە".

ترەمپ لە ماوەی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە شاری گاستۆنیا هێرشی کردە سەر چین و گوتی، حکومەتی ئەو وڵاتە نەیهێشت ڤایرۆسەکە بۆ شارەکانی دیکەی چین بگوازرێتەوە کەچی نەیانتوانی رێگەی لێبگرن و نەهێڵن بۆ ئەوروپا و ئەمریکا بگوازرێتەوە.

بەربژێری کۆمارییەکان بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا گوتیشی "هێشتا مەرەکەبی رێککەوتنە بازرگانییەکەمان وشک نەبوبووە، چین ئەو ڤایرۆسەی بۆ ناردین."

هەرەوها جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت چین قەرەبووی ئەو زیانە بکاتەوە کە ئەمریکا بەهۆی پەتاکەوە تووشی بووە. ترەمپ باسی لەوەش کرد، کە ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆک ئەوا هەموو کارەکانی ئەمریکا بە چین دەدات.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif