براوەی نۆبڵی پزیشکی راگەیێندرا

ليست هناك تعليقات



ئەنجوومەنی خەڵاتەکانی نۆبڵ رۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد کە هەریەکە لە هارڤی ئاڵتەر و چارلز رایس کە دوو زانای بواری پزیشکیی ئەمریکین، بە هاوبەشی لەگەڵ زانای بەریتانی مایکڵ هاوتن، بەهۆی کارکردنیان لەسەر نەخۆشییەکانی ڤایرۆسی جگەر و دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرەکیی نەخۆشییەکە و چارەسەرییەکان، خەڵاتی نۆبڵیان بۆ ساڵی 2020 پێبەخشراوە.

ئەنجوومەنی نۆبڵ دەشڵێت، کارکردنی ئەو زانا پزیشكییانە لە ئاستێکی زۆر گەورەدا بووە، چونکە نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر یەکێکە لەو نەخۆشییانەی لە جیهاندا بەربڵاوە و ملیۆنان کەس گیرۆدەی بوون، بەڵام دۆزینەوەکانی ئەو سێ زانایە هاوکارێکی باش بووە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکار و سەرچاوەی نەخۆشییەکە.

کارکردنی ئەو سێ زانایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی رابردوو، کە بەردەوامیی کارەکانیان وایکردووە ژیانی ملیۆنان کەس لە مردن رزگاربکەن.

بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە زیاتر لە 70 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی جگەر دەبن، لەو ژمارەیەش نزیکەی 400 هەزار کەسیان دەمرن.

سەبارەت بە خەڵاتەکانی دیکەی نۆبڵ لە بوارەکانی دیکەدا، بەپێی پلانی لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە ئەکادیمیای سوێدی، رۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2020 خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری فیزیک رادەگەیێندرێت. هەروەها رۆژی 7ی هەمان مانگ براوەی نۆبڵ بۆ کیمیا و لە 8ی مانگیشدا براوەی نۆبڵ لە بواری ئەدەبدا لە ستۆکهۆڵم رادەگەیێندرێن.

دوایین خەڵاتیش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە کە بڕیارە رۆژی هەینیی داهاتوو لە 9ی تشرینی یەکەم لە شاری ئۆسلۆ لە نەرویج لەلایەن ئینستیتوتی نەرویجیی نۆبڵ ئاشکرابکرێت.

باس لەوەش کراوە، بۆ ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکێکە لە بەربژێرەکان بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، بەڵام تاوەکو ئێستا لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نۆبڵ هیچ زانیارییەکی لەسەر بەربژێربوونی ترەمپ ئاشکرانەکردووە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif