سەرۆکی مۆساد: نزیکین لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیە

ليست هناك تعليقات




یۆسی کوهین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، ناسراو بە 'مۆساد'، رایگەیاند رێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە، نزیکە.

رۆژنامەی 'جیرۆزالیم پۆست'ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆیەکی داخراودا، کوهین ئاشکرایکردووە پێکهاتنەوەی نێوان تەلئەڤیڤ و ریاز نزیکە، بەڵام پەیوەستە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و ناوی براوەی هەڵبژاردنەکانەوە.

کوهین گوتویەتی، سعودییەکان چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەکەن، وایانداناوە پێکهاتنەوە لەگەڵ ئیسرائیل، وەک 'دیارییەک' بۆ براوەی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

بەپێی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، سعودیە تەنیا یەک هەنگاوی ماوە بۆ راگەیاندنی پێکهاتنەوە لەگەڵ ئیسرائیل، ئەو هەنگاوەش پشت بە ناسنامەی براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبەستێت و ئەگەر ترەمپ، ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، ریاز بەزووترین کات پێکهاتنەوەکەی لەگەڵ تەلئەڤیڤ ئاشکرا دەکات.

لە ئەگەری دەرچوونی جۆ بایدندا بە سەرۆکی ئەمریکا، وەک رۆژنامەکە دەڵێ، سعودییەکان هەر بایەخ بەپێکهاتنەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن، بەڵام هەنگاوی راگەیاندنی پێکهاتنەوەکە دیار نابێت.

کوهین گوتویەتی، سعودییەکان نایانەوێت پێکهاتنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بکەنە دیاری بۆ ترەمپ، بەرلە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، چونکە ناسنامەی براوەی هەڵبژاردنەکانیان لا دیار نییە. بۆ بایدنیش ئەوان نایانەوێ ئەو هەنگاوە ئاشکرا بکەن، تاوەکو ئەوکاتەی بایدن لە کۆشکی سپی جێگیر دەبێت و سیاسەتەکانی خۆی بۆ ناوچەکە رووندەکاتەوە و دەستەی یاریدەدەرەکانی ئاشکرا دەکات.

سەرۆکی دەزگای 'مۆساد' بەدووری نەزانیووە، بایدن لە حاڵەتی بوونی بەسەرۆکی ئەمریکادا، بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پێکهاتنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بە چارەسەری ململانێی فەڵەستینەوە ببەستێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی رێنامەی ترەمپە لە ئیدارەدانی ئەو دۆسێیەدا، کە دەیەوێت فشار لەسەر فەلەستینییەکان دروست بکات، بۆ ئەوەی لە دانووستانەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، نەرمی پێشانبدەن.

هەر لەبارەی پێکهاتنەوەی دەوڵەتانی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل، پاش رێککەوتنی ئاشتەوایی نێوان ئیمارات، بەحرەین و سوودان لەگەڵ ئیسرائیل، کەناڵی 'تەلەڤزیۆنی 12ی ئیسرائیل' لە سەرچاوە ئیسرائیلییە ئاگادارەکانی گواستەوە، دەوڵەتی داهاتوو کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەڤیڤ رادەگەیەنێت، شانشینی عومان دەبێت. ئەو تەلەڤزیۆنە بەدووری نازانێت، بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پێکهاتنەوەی عومان و ئیسرائیل، رابگەیەنرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif