نێتفلیکس مافی بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە بەهمەن قوبادی دەکڕێت

ليست هناك تعليقات



ماڵپەڕی "نێتفلیکس" بەپێی گرێبەستێک مافی بڵاوکردنەوەی فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" لە بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری فیلمەکە کڕی.

فیلمی سینەمایی وەرزی کەرکەدەن Rhino Season لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادییە هەر یەک لە بێهرووز وسووقی سینەماکاری ئێران، مۆنیکا بلووچی ئەستێرەی ناوداری سینەمای جیهان، چەندین ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای تورکیا، لەوانە: یەڵماز ئەردۆگان، بەلچیم بێلگین، بێن سات و ئاڕش لەباف گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی رۆڵی تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە دوای نمایشکردنی لەسەر پەردەی سینەماکانی جیهان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی، بەمدواییانە بەپێی گرێبەستێک لە لایەن ماڵپەڕی نێتفلیکس مافی بڵاوکردنەوەی جیهانی کڕدرا و هۆگرانی هونەریی سینەما لە سەرتاسەری جیهان، دەتوانن لە رێگای ماڵپەڕەکەوە ئەم بەرهەمە ببینن.

"وەرزی کەرکەدەن" پێنجەمین بەرهەمی "بەهمەن قوبادی" کە لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی "وایلد بانچ" Wild Bunch لە ئاستی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە، تائێستا لە چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی نمایشکراوە، لەوانە: بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سان سباستییەن" لە ئیسپانیا، بەشی تایبەتی سیوحەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تۆرێنتۆ" لە کەنەدا، چل و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "رۆتێردام" لە هۆڵەندا، چلوهەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کارلۆڤی ڤاری" لە کۆماری چیک، سیوشەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "یۆتۆبۆری" لە سوید، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئسپۆلێتۆ" لە ئیتاڵیا، دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دۆبلین" لە ئیرلەندا، یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی برۆکسل لە بەلجیکا، پەنجاوسێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تسالۆنیکی لە یۆنان، هەژدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بووسان" لە کۆریای باشوور، سێزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فیلمەکس" لە ژاپۆن، دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "مەغریب"، نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کۆسمۆڕاما" لە نەرویج، هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لەندەن" لە بەریتانیا، نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی "بۆستن" لە ئەمەریکا.

فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرکەدەن" بە بەشداریی لەم رووداوە سینەماییانە، چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە: خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە بەشی سەرەکی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سان سباستییەن" لە ئیسپانیا بۆ "توورەج ئەسڵانی" بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە سینەماییە.

خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە شەشەمین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" APSA لە ئوستڕاڵیا بۆ "توورەج ئەسڵانی"، خەڵاتی "بۆقی نوقرەیی" باشترین وێنەگرتن لە شەشەمین خولی فیستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەما لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "پلووس کامێڕائیمەیج" پۆڵەندا بۆ "توورەج ئەسڵانی". هەروەها خەڵاتەکانی باشترین وێنەگرتن، باشترین بەرهەمی هونەری و باشترین دیمەنە تایبەتەکان لە حەوتەمین خەڵاتەکانی ساڵانەی "سینەمایی ئاسیا" لە هۆنگ کۆنگ.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif