بەهای پشکی کۆمپانیاکانی چەک بە رێژەی 8٪ بەرزبووەتەوە

ليست هناك تعليقات


 بەهای پشکی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری چەک لە ئەمریکا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە دوای ئەوەی کە بەپێی راپرسییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هێشتا جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان لە پێشەوەی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکانەوەیە.

بەهای پشکەکانی کۆمپانیای ویسۆن براند و کۆمپانیای ستۆرم راجەر کە دوو کۆمپانیای سەرەکی بەرهەمهێنانی چەکن لە ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە رێژەی 8٪ بەرزبوونەتەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، فرۆشی چەک لەو وڵاتە زیادبکات، بەو پێیەی دیموکراتەکان کەمتر بەربەست بۆ هەڵگرتن و فرۆشی چەک دادەنێن.

مارک سمیت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وێسۆن رایگەیاند، نائارامییەکانی ئەم دواییە و خۆپێشاندانەکان و پاشەکشەی ئابووری ئەمریکا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیگەرانی لای خەڵک دروستکردووە ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی زیاتر چەک بکڕن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق