مستەفا کازمی لەسەر ئاڵای عێراق هۆشداری دەدات

ليست هناك تعليقات


نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئاگاداری دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی کردووەتەوە، کە تەنیا ئاڵای عێراق رێگەپێدراوە لەسەر باڵەخانەی دامەزراوەکانیان بەرزبکرێتەوە، هۆشداریش ده‌دات به‌ بەرپرسی دامەزراوە سەربازییه‌كه‌ له‌وه‌ی‌” ئه‌گه‌ر پابه‌ندی‌ بڕیاره‌كه‌ نه‌بن ئه‌وا به‌پرسیارێتی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر”.

میدیا عیراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ نوسینگەی‌ مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عیراق بەنووسراوێک ئاگاداری هەریەک لە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای دژە تیرۆر، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی پرۆسەکانی بەغدای کردووەتەوە، کە دەبێ پابەندبن بەوه‌ تەنیا ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەکانیان هه‌ڵبكرێت.

میدیا عیراقیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ نووسراوەکە واژووی فەریق روکن محەممەد حەمید کازم، سکرتێری تایبەتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراقی لەسەرە ئاشكرایكردووه‌: “لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عیراق، هەڵکردنی ئاڵای یەکگرتووی عیراق لەسەر باڵەخانەکان کاری پێدەکرێت و پێویستە تەنیا ئەو ئاڵایە هەڵبکرێت و بایەخی پێبدرێت”.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌: “پێویستە بایەخ بەجۆرەکەی بدرێت، بەرچاو و خاوێن بێت، دوورییەکانی هاوتا بێت و رێگە بە هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە نادرێت”.

لە نووسراوەکەدا نوسینگه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌ هۆشداری بەو لایەنانە دراوە کە پابەندی بڕیارەکە نابن و ده‌ڵێت: “بەرپرسی دامەزراوە سەربازییه‌كه‌ یان ئاسایشییەکە، بەرپرسیاریەتی هەر سەرپێچی یان کەمتەرخەمییەکی لەو بارەیەو دەکەوێتە سەر”.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق