گەمەیەکی زیرەکانەی پارتی و یەکێتی

ليست هناك تعليقات

کۆتایی_سیحریی_کازمی.

ئاسۆ عەبدوللەتیف
-
شێر کاتێک هاتە ناو بێشەڵانی، ئاژەڵانی ماڵی و گوند و بێدەنگی هەڵبژارد، ئیتر سیحرو سەودای جارانی نامێنێت و نەڕەی وەک جاران نابیسترێت.

#مستەفا_کازمی، کاتێک خاوەنی هێزو کاریزماو سیحریی خۆی بوو لەو دورەوە، کە نەفی ئەم هەرێمەی بەتەواوی بکردایەو رازی نەبوایە بێتە کوردستان و نادادی و گەندەڵیەکانی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن هەڵگرتایە لە قابلەمەیەکی گەرمدا.

بەڵام کاتێک بەو شێوە فەرمی و پرۆتۆکۆلییەو بە پێکەنینی ساختەوە دێتە هەرێم و دەبێتە شەریک شعوریی حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی و دانیشتن و موبارەکەی سەرۆک و مەرجەع و ئەحزابی کوردستانی قبوڵە و داوەتی وەلیمەیی لەسەر خوانی سەرکردەکانی کورد نۆش دەکات، ئیدی سیحرو جادوەکەی بەتاڵ دەبێتەوەو لەگەڵ کورد هاوتا ئەبنەوە بەیەک و دێنە ڕیزەوەو دەبنەوە یەک ریتم و ئاواز، بێگومان خەڵک ئەوەیان لە کازمی نەدەویست، بەڵکو یاخیبوون و توڕەبوون و ڕوکرژکردنیان لەم شێرە تازەیە دەویست، حیساب و کیتابی مەرزەکانیان لە کازمی دەویست، ڕوونکاریی جەدوای میزانیەو سەرف و داهاتی ناوخۆییان لە کازمی دەویست، جوڵەی نوێ و خەشن و ڕەقی دەوڵەتییان لە کازمی دەویست دژی پارتی و یەکێتی و ڕایانکێشێتە بەرەیەک بۆ لێپرسینەوەو دادگاییکردن.

ئێ، بەڵام زیرەکانە پارتی و یەکێتی و سەرکردایەتی کورد، ئەو بەڕەیان لەژێرپێی کازمی دەرهێناو بەهێواشی کردیانە هاوئاوازو هاوپەیمانی خۆیان و سایلێنتی ئەو نەڕەو دەنگە دەنگە بەرزەیان کرد، تا چیتر وەک جاران کازمی توانستی پیشەسازیکردنی نەبێت بە دەنگی خەڵکی کوردستانەوە. لە شەقامی عێراقی و بەرەی ناڕازی و شۆڤێنیزمی عەرەبیشدا کازمی خۆی دوچاری ئیحراجییەکی گەورەو کوشندە کردەوە بەوەی ئیعتیرافێکی شاهانەی بەم هەرێمە کرد، کە هیچ سەرکردەیەکی پێش خۆی نەیکردوە.

تێگەیشتی کە شەرت نییە هەموو جوڵەیەکی دیبلۆماسی لە قازانجت بێت ئاغای کازمی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif