سەدر بۆ میلیشیاكان: بەرگریەكەتان مەكەن بە وەبەرهێنان

ليست هناك تعليقات



موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوا لە گروپە میلیشیاكان دەكات بەرگرییەكەیان نەكەن بە وەبەرهێنان و جیهادەكەیان نەكەن بە سیاسەت، داواشیان لێدەكات روی چەكەكانیان نەكەنە سنگی گەلەكەیان.
سەدر لە پەیامێكیدا، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، نوسیویەتی "سەرەڕای خەمەكانم، ئەم نامەیەتان ئاراستە دەكەم، یەكەم كەس بوم بەرگریم دژی بونی ئەمریكا كرد و لە مزگەوتی كوفە هاوارم كرد "نەخێر نەخێر بۆ ئەمریكا" و زۆرینەتان لەژێر فەرمانی مندا بەرگریتان كرد دژی داگیركەر"

هەروەها ئامۆژگاری گروپە میلیشیاكان دەكات بەرگرییەكەیان نەكەن بە وەبەرهێنان و جیهادەكەیان نەكەن بە سیاسەت، دەشڵێت "رووی چەكەكانتان كە بەرەو دوژمن بوە، مەكەنە سنگی براكانتان و گەلەكەتان و گەل روبەڕوی جەنگ و بۆردومان و كوشتن مەكەنەوە".

هەروەها رێبەری رەوتی سەدر داوا لە گروپە چەكداریەكانیش دەكات، ناوبانگی خۆیان بپارێزن و پێكەوە كاربكەن بۆ كۆتاییهێنان بە بونی سەربازیی داگیركەر لە رێگەی پەرلەمان و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و ئەو پاساو و هێزەی هەیانە، دەشڵێت "هیوامان پێتانە گوێ‌ لە هەندێك گروپ و سەركردە نەگرن، كە بەهۆی ئاگری یاخیبون و خۆبەزلزانیان بەسەر عیراقماندا، ئێوەش زیانتان بەركەوتوە".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif