بۆ ئەوانەی شانازی بەریفراندۆمە تەزویرەکەی ٢٥/ ٩ ەوە دەکەن'

ليست هناك تعليقات


كامەران بابانزادە
-
لەسەردەمی شەری ئێران و عێراق خوێن بەخشین باوبوو بۆ ماستاوچیەکانی دەسەڵاتی بەعس ـ پیاوێک خۆی ناناسێت ـ «وەکو دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە» دەچێت خوێن ببەخشێت بۆ قادسیەی سەدام ـ یەک بتڵ خوێن دەبەخشێ و دەبوورێتەوە ـ لەنەخۆشخانە دوو بتڵ خوێنی دەدەنێ ھەتا بەھۆش خۆی دێتەوە ـ کە بە ئاگا دێتەوە ـ غرووری و بێ ئاگایی بەری نەداوە ـ ھاوار دەکات «بەم شێوە خوێن دەبەخشین و خۆمان فیدای جەنگی قادسیە دەکەین» 

ئەمانەی لای خۆشمان بەناوی ریفراندۆم نیوەی خاکی کوردستانیان دۆڕاند و شکۆی نیوەکەی دیکەشیان نەھێشتـ کەچی ھەر ھوتافی سەرکەوتن دەڵێن 

لەکەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش کۆمەڵێک رزق و بژێویان چۆتە سەر حیسابی شاباش بۆ ئەو بەرپرسە کورتبینانە کە بە بێ دەستنوێژ و بەناوەخت ئەو بانگە خراپەیان دا ـ 

سەربەرزم بەرانبەر خواو میللەتەکەم لە پێش ٢٥/٩/٢٠١٧ چەندان وتارم نووسی و چاوپێکەوتنم ئەنجام دا لەسەر لایەنە خراپەکانی ریفراندۆم ـ 

من پێشنیازم ھەبوو بۆ سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بایکۆتی بکات و بێمتمانەیی خۆی بەریفراندۆم بەراشکاوی رابگەیەنێت ـ ئەگەر وای بکردایە ئێستا نەدەکەوتە بەر رەخنەی ئەو (بەڵێ) ساردو سڕەی کۆمەڵ و بزوتنەوە گۆڕان لە کۆتایی کردیان ـ

من ئەو کات دەنگم نەداو ئێستا ویژدانم ئاسودەیە ـ

سەربەرزم بەخەباتی باوکم لەپێناو کوردایەتی ـ زور منداڵ بووم کە خەباتم بۆ سەربەخۆیی کوردایەتی کردووە ـخوێندنم لەدەستچوەو گیراوم ـھەموو ھاورێکانم شاھیدن لەگەنجیەوە دەرسی کوردایەتیم فێری ھاڕێکانم کردوە ـ

بەڵام ئیمان و باوەڕم رێگام پێ نادات نۆێژ بکەم لەدوای ئەوانەی بە دەنگی بانگێکی ناوەخت و ئیمامی بێ دەستنوێژ دەیانەوێت لەدوایانەوە دەست بگرین ــبەــموزایەدەی بێ کردار ـ ئەشھەدو بیلا بکەین بۆ قەڵە و نووسەرانی بندیوار ـ

ھەموومان دەزانین لەسەدا ٤٠/'ی خەڵکی دەنگیان نەدا ـپۆلیس و ئاسایش وەرقە سپیەکانیان بەبەڵێ پڕ کردەوە ـلەمێژووی بزاڤی کوردایەتی ھیچ کارەساتێک بە ئەندازەی ٢٥/ ٩ زیانی لە حوکمڕانی خۆماڵی نەداوە ـ بەئەندازەی ئەو ھەنگاوە ھەڵەیە زیانی لەکورد نەداوە ـ

ئەمە نەک بەڵگەو تاپۆی رەش نیە بەڵکو بەڵگەی بێ ئەزموونی و بێ دەربەستی ئەم سەرکردانەیە بەرانبەر میللەتەکەیان 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif