شورتەی عێراقی یەکەم بردنەوەی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

ليست هناك تعليقات



یانەی شورتە بە بردنەوەی لە یانەی ئەهلی سعودی تۆڵەی دۆڕانی یاری رابردووی کردەوە.
لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، یانەی شورتەی عێراقی بەرامبەر یانەی ئەهلی سعودی یاریکرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 14دا سەعد ناتق گۆڵی یەکەمی بۆ شورتە تۆمارکرد و ئەم گێمە بەم تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 56دا محەممەد ئەلمەجحەد ئەنجامەکەی بۆ یانە سعودییەکە یەکسانکردەوە، 10 خولەک دوای ئەم گۆڵە مازن فەیاز گۆڵی دووەم و بردنەوەی شورتەی تۆمارکرد و یەکەم سێ خاڵی خولەکەی بەخشییە یانەکەی.

سەرەڕای بردنەوەی ئەم یارییە یانەی شورتە لە پلەی سێیەمدا مایەوە بە دۆڕانێك و بردنەوە و یەکسانبوونێک چوار خاڵی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif