نرخی نەوتی دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

ليست هناك تعليقات


نرخی نەوتی خاوی برێنت 45 سەنت دابەزی و لەدواین مامەڵەدا بە 42.21 دۆلار فرۆشرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 45 سەنت دابەزی، کە دەکاتە 1.1%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 42.21 دۆلار فرۆشرا.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 51 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دواین مامەڵەدا بە38.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی 0.26% کەمیکردوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک+ بەدرێژکردنەوەی ماوەی پابەندییەکانیان بە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هێشتا هاوسەنگی بۆ بازاڕەکانی وزە نەگەڕاوەتەوە، ئەوەش وای لە سعودیە کرد، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانەی کە بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە لە وڵاتەکە کەوتوە نرخی نەوتی وڵاتەکەی دابەزێنێت.

لەوبارەیەوە هۆی لی، گەورە ئابوریناس لەبانکی CBC-ی سەنگافورە رایگەیاند، "هیوای وەبەرهێنەران لەبارەی بوژانەوەی بازاڕە ئابورییەکان داڕوخاوە، پێشبینیش دەکرێت لە داهاتودا بەربەستەکان لە بەردەم فرۆشتنی نەوت زیاتر بێت، ئەوەش وادەکات نرخەکەی رو لە دابەزین بکات".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق