ویستم بەشار ئەسەد بکوژم، ماتیس نەیهێشت

ليست هناك تعليقات



سەرۆکی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت کە وسیتویەتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بکوژێت، بەڵام وەزیری بەرگری بە قسەی نەکرووە.

لە چاوپیکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە ساڵی 2017دا ویستوویەتی فەرمانی کوشتنی بەشار ئەسەد دەربکات، بەڵام جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی پێشووی ئەمریکا دژ بەو نیازەی ئەو بووە. 

،لە چاوپێکەوتنەکەدا پرسیار لە ترەمپ دەکرێت "ئایا پەشیمانە لەوەی ویستوویەتی بەشار ئەسەد بکوژێت؟" ترەمپ دەڵێت، "نەخێر پەشیمان نیم. خۆی من دەمیوست بیکەم بەڵام ماتیس دژ بەو کارە بوو".

هەروەها لە پێشووتردا باس لەوە دەکرا کە ترەمپ لە ساڵی 2018دا کێشەی لەگەڵ ماتیسدا بۆ دروستبووە و بە ماتیسی گووتوە، دەبووایە دوای هێرشی سووپای سووریا بە چەکی کیمیایی لە 2017 لە باکووری سووریا و کوشتنی منداڵ و خەڵکی سڤیل، بەشار ئەسەد بە دەستی ئەمریکا بکوژرایە.

بەڵام ترەمپ ئەو کات ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و گوتی بابەتی کوشتنی ئەسەد لە کۆشکی سپیدا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، کەچی ئیستا دەڵێت، بەڵی ئەو بابەتە قسەی لەسەر کراوە و بەڵام ماتیس رازی نەبووە.

جەیمس ماتیس، لە کۆتایی ساڵی 2018دا دەستی لە کار کێشایەوە و ئاشکراشی کرد کە کێشەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا هەیە. 

ماتیس ئەو کات لە نامەیەکدا بۆ ترەمپ نووسیبووی، "ئێستا کاتی ئەوەیە واز لە پۆستەکەی بیهێنێت، چونکە جیاوازیی زۆریی بۆچوون لەنێوان هەردووکیاندا لەبارەی سووریا و کێشەکانی دیکەی جیهانەوە هەیە و وا باشترە کەسێکی دیکە بکەیت بە وەزیری بەرگری کە بۆچوونەکانی لەبارەی ئەم پرسانەوە لەگەڵ خۆتدا بگونجێن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif